رۆژی دوشه‌مه /25/7/2011/ به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدولناسیر جه‌بر عه‌میدی په‌یمانگای بانگه‌وازی زانكۆیی لوبنان به‌یاوه‌ری شاندێكی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا،
له‌دانیشتنێكدا وێڕای بار‌و دۆخی هه‌نووكه‌یی كوردستان‌و ناوچه‌كه ئاستی زانستی خوێندن‌و قوتابیان، باس له‌رۆلی زانایانی ئاینی كوردستان‌و ته‌صه‌وف كرا،
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گرنگی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا خرایه به‌ر باس‌و ئه‌م جۆره سهردانانهشیان به‌رز نرخاند‌و هه‌ردوولاش به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا له داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر بكهنو هه‌وڵبده‌ن چه‌ند كارێكیش بكرێت، كه خزمه‌ت به ره‌وشی قوتابیان بكات‌و خوێندن بكات.
|