رۆژی یه‌كشه‌مه/24/7/2011/به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا مه‌لاسه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌یاوه‌ری مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، له سه‌ردانێكدا بۆ شاری سلێمانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه باسیان له‌دواین پێشهاتو رووداوه‌كانی كوردستان كرد‌و، به گرنگه‌وه رۆلی زانایانیان ههڵسهنگاندو وێڕای تاو‌و توێكردنی كاری رێكخراوه‌یی زانایان.
دواتر به یاوه‌ری به‌ڕێز بهرپرسو كارگێڕانی لقی ناوبراو سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له زانایانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
سه‌ره‌تا له باره‌گای لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ردانی پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد‌و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئاینی ئیسلامیان به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باسیان له ههماههنگیو په‌یوه‌ندی نێوانیان كردوو رۆلی زانایانی ئایینیان له‌بلاو كردنه‌وه‌ی رۆشه‌نبیری ئاینی‌و نهتهوهییو به‌یه‌كه‌وه ژیان به‌رز نرخاند‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان یه‌كێتی زانایانی كوردستان‌و یه‌كێتی زانایانی جیهانی به‌رز نرخاند.
له هه‌مان رۆژ شاندی ناوبراو سه‌ردانی دكتۆر شه‌یخ مادیح نه‌قشبه‌ندیان كرد، كه به‌ڕێزیان ته‌شریفی هێنابوو بۆمالی شه‌یخ به‌هائه‌دین نه‌قشبه‌ندی له‌سلێمانی.
دواتریش سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا به‌هائه‌دین عه‌بدولخالق به‌رپرسی لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایانیان كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ته‌ندروستی به‌ڕێزیان، كه ماوه‌یه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆچاوهكانی كرابوو ئه‌مه‌و شاندی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هیوای زوو چاك بونه‌وه‌یان بۆ خواست، له‌پاشان به‌ڕێزه‌وه بهرێخرانو به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌وه شاری هه‌ولێر.
|