محمد كه‌ڵكه سماقی / ڕاگه‌یاندن
ڕۆژی دوو شه‌مه به‌رواری 25 \ 7 \2011 به‌ڕیز لێپرسراوی لق مامۆستا (نجم ا‌لدین قادر) به یاوه‌ری (محمد كه‌لكه سماقی ) لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی لق به‌شداریان كردوو له دانیشتنێكی پێشوه‌خت بۆ به‌رنامه‌ڕێژی ڕێزگرتن له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك زانا قائیم قامی قه‌زای مه‌ركه‌زی سلێمانی له ته‌لاری قائیم قامیه‌تی سلێمانی به ئاماده بونی كاك خالید به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی و كاك كه‌ریم نوێنه‌ری ئه‌وقافی سلێمانی و كاك ئاری نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی و كاك موسته‌فا به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتیاری عه‌قید نه‌وزاد به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ناو شار كاك كورده به‌ڕێوبه‌ری چێشتخانه‌و میوانخانه‌كانی ناو شار سه‌ره‌تا به‌ڕێز قائیم قام دوای به‌خێرهێنان ڕایگه‌یاند كه دوێنێ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر سێ پارێزگاكه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چووه‌و بڕیاریان داوه له‌سه‌ر چه‌ند ڕێنماییه‌ك كه ئه‌مه‌ش ڕێنماییه‌كانه ...
1- ڕۆژو شكاندنی به ئاشكرا قه‌ده‌غه‌یه پێویسته ڕێز له حورمه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زان بگیرێت له شوێنه گشتیه‌كان و شه‌قامه‌كان
2- گشت شوێنه‌كان له فرۆشتن وه پێشكه‌شكردنی مه‌ی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له دووكان و یانه‌كان و میوانخانه‌و چێشتخانه‌كان به درێژای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز قه‌ده‌غه‌یه به پێ ی ڕێنماییه‌كان.
3- ئه‌و چێشتخانانه‌ی له‌گه‌ڵ خواردنگه بچوكه‌كان كه نیازی كردنه‌وه‌یان هه‌یه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ئه‌بێ ڕه‌چاوی حورمه‌تی ئه‌م مانگه پیرۆزه به په‌رده‌ی تازه و خاوێن وه زیاده ڕۆیی نه‌كه‌ن له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان وه خوارده‌مه‌نیه‌كان به هه‌مان بڕ و نرخ و جۆری پێش‌و بێت.
4- پێشكه‌شكردنی خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه له گشت فه‌رمانگه‌كانی میری.
5- كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گازینۆ و چێشتخانه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌یه تا دوای به‌ر بانگ.
6- هه‌ر چێشتخانه‌و خوادنگهیهك كه له خاڵ دووه‌م ئاماچه‌ی پێكراوه پێویسته بڵێن نامه‌یه‌ك بداته قائیم قامیه‌تی په‌یوه‌ندار كه هه‌ر سێ ڕۆچی جه‌ژن ئاماده‌یی خۆی پیشان بدات به كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوانێكی زۆر ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌و سزا ده‌درێت به داخستنی شوێنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له بری ئه‌وه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زان پێ دراوه.
7- سه‌رجه‌م ئوتێله‌كان كه له پله‌ی (پێنج ئه‌ستێره و سه‌ر و تر ئه‌م ڕێنماییانه نایگرێته‌وه.
8- له‌سه‌ر ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار به دواداچوونی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی ئاماژه پێكراوه .
9- هه‌ر خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك سه‌رپێچی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بكات داده‌خرێت .
10- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو قه‌زاكان و چاودێری بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكراوه.
|