پۆلیسی نه‌رویجی ئاشكرای كرد، كه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج، كه نزیكه‌ی سه‌د كوژراوی لێكهوتهوه كابرایێكی مه‌سیحی تووندڕۆیه به‌ناوی (ئاندریز)، كه له ئایینی مه‌سیحیدا تووندڕۆیهو، یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به تووندی دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و هه‌مه‌ره‌نگی رۆشنبیری بوو له نه‌رویج، هه‌روه‌ك زۆر دژایه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه موسڵمانان كۆچ بكه‌ن بۆ نه‌رویج، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و هسانهی هه‌وڵ ده‌ده‌ن جه‌نگی خاچپه‌رستی بژیێننهوهو پێی وابووه كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ست به موقاوه‌مه‌ی چه‌كداری بكرێت‌و، له ئایینی خۆشی‌دا زۆر تووندڕه‌و بووه.
به پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌و هاوڵاتییه نهرویجییهى هه‌ینى رابردوو له‌كرده‌یه‌كى چه‌كداریدا 180 كه‌سى كرده قوربانى دوێنێ دادگایى كرا‌و دادگا برِیاریدا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر هه‌شت هه‌فته له‌به‌ندیخانه بمێنێته‌وه.
(ئاندریس برینگ) ئه‌و چه‌كداره‌ى له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا له‌شارى ئۆسڵۆى پایته‌ختى نه‌رویج به‌هۆى چه‌كه‌كه‌یه‌وه 90 كه‌سى كوشت و 90 ى تریشى بریندار كرد‌و دواتریش ده‌ركه‌وت كه‌سێكى دووژمنه به‌ئایینى ئیسلام و موسڵمانان، دادگاى نه‌رویجى برِیارى به‌ندكردنى هه‌شت هه‌فته‌ى بۆ ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واوى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌مه‌و به‌پێى برِیارى دادوه‌ر ئێستا ئه‌و تاوانباره لهبهندیخانهیهكى تاكه كه‌سى به‌ندكراوه‌و كه‌س بۆى نییه سه‌رانى بكات و هیچ نامه گۆرِینهوهیهك بكات و هیچ ده‌زگایه‌كى رِاگهیاندن سه‌ردانى بكات، ته‌نها پارێزه‌ره‌كه‌ى نه‌بێت. به‌پێی هه‌واڵه‌كان كچهكوردێكیش له‌م رووداوه بێ سه‌رو شوێن بوو.
|