مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان / راگه‌یاندنی لقی رانیه:
به‌هۆی فراوان بوونی ناوچه‌كه‌و، زیادبوونی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ لهلادێكان، له‌سایه‌ی هیممه‌تی موسڵمانانی خێرخواز ماڵی خوا زۆر ده‌بن و مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه، له‌به رواری (21/7/ 2011) دوو مزگه‌وت له ناوچه‌كه به رێوڕه‌سمێكی شایسته به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو كرانه‌وه.
ئه‌مه‌و مزگه‌وتی یه‌كه‌میان له گه‌ڕه‌كی ئاشتی له رانیه بوو، به ناوی مزگه‌وتی ئاشتی‌و، دووهه‌میان له گوندی ئێندزێ، كه تیایدا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئایینی، وتاری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی رانیه‌و، لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌شكرا.
شایانی باسه: هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رێگه‌درا به خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی (كاكه‌مین عه‌زیز ئاغا) له گه‌ڕه‌كی كارۆخ له رانیه، ئه‌مه جگه چه‌ندین مزگه‌وتی تر، كه ئێستا له ژێر ته‌واو بووندانو، خوا یاوه‌ربێت بۆ مانگی ره‌مه‌زان
سودیان لێ ده‌بیندرێ
|