ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه: كه گه‌وره نوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی (جێمس فاڵوس) به فه‌رمی داوای له رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی (واشنتۆن پۆست) كردووه، كه ده‌بێ داوای لێبوردن له جیهانی ئیسلامی بكات، له به‌رامبه‌ر له‌كه‌داركردنی موسڵمانان‌و تۆمه‌تباركردنیان، به ته‌قینه‌وه‌و هێرشه‌كانی نه‌ڕویج، كه زیاتر له 100 كه‌س تیایدا بوونه قوربانی.
فالوس ئه‌وه‌شی خستۆته روو: كه ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه دزێوتر ده‌كات، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هه‌واڵه‌كه‌و، شیكردنه‌وه‌ی هۆكاری هێرشی موسڵمانانه بۆ وڵاته‌كه، كه هیچ ئه‌گه‌رێكی نههێشتبوهوه بۆ لایه‌نی سیێه‌م.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، زۆرێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه، وه‌ك: (سی ئێن ئێن)و (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)و، به‌ڵكو له جیهانی ئیسلامیش، به‌ر له ئاشكراكردنی ناوی تۆمه‌تباری راسته‌قینه، كه كه‌سێكی نه‌ڕویجی مه‌سیحی توندڕه‌وه‌و دژ به موسڵمانانه، كه‌وتنه هه‌مان هه‌ڵه‌و كارهساتهوهو، موسڵمانانیان تۆمه‌تباركرد، تا ئه‌و كاته‌ی داواكاری نه‌رویجی تۆمه‌تباری ناوبراویان ده‌ستگیركرد.
|