ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/7/2011 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی‌و، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادیو، مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی لێژنه‌ی ئافرهتانو لێژنه‌ی ئهوقافو لێژنه‌ی كۆمه‌لایه‌تی له په‌ڕله‌مانی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبراو به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، باس له پڕۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كرا، كه یه‌كێتی زانایان تێبینی هه‌بوو له‌سه‌ر چه‌ند ده‌قێكی پڕۆژه‌كه، له لایه‌ن لێژنه‌ی پارێزگاریكردن له مافی ئافره‌ت له‌م باره‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك خرایه روو.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای ئاراسته‌كردنی سوپاس بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م باسه، ئه‌وه‌ی خسته روو، كه یه‌كێتی زانایان ته‌واوی پڕۆژه یاساكه‌ی ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو تێبینی له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ‌و ده‌قێكی ناو پڕۆژه‌كه هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و مامۆستایانی ئایینی دژی توندوتیژین، به تایبه‌تیش توندوتیژی خێزانی، بۆیه‌یش دژی یاسایه‌كیش نین كه رێ له توند‌و تیژی بگرێ، به‌ڵام ده‌بێ به‌تایبه‌ت له‌م باسانه وردی‌و دوربینی ته‌واو ههبێو، ههماههنگیو گفتوگۆكردنیش باشترین رێگایه.
|