ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەك بومەلەرزە خەبەری خستین بۆ هەرچی تەرزە تاجیر و هەژار هەم سیاسەتمەدار هەر وەکو یەکن لەسەر یەك مەسار دونیا بۆ هەموان تەواو خرۆشاوە خەڵکی بێ شومار تەواو ترساوە ڕوداوی ناخۆش زۆر ترش و تاڵە خەڵکانێکی زۆر تەواو بێ حاڵە پشتیوان بەخوا زوو تێدەپەڕێت تەواو وشیار بین باوێن نەکەوێت گرنگە هەموومان ئاراممان هەبێت خۆپارێزیمان با زۆر زۆر هەبێت پشتبەخوا بەستین باهیچ نەترسین دروستکارمان المانع)لەچی بترسین لەماڵ بمێننەوە مەچۆ دەرەوە لە تەوقە کردن خۆت دوور خەرەوە یه ک مانگ مانه وه لەدیوەخانە نەك تەنها یەك ڕۆژ لەتیمار خانە کڕۆنا پەیوەندیت با بپچڕێنێ نەك لاشەی جوانت هەڵپروکێنێ مانگێك سەردانی دۆستانت مەکە خۆت بەقوربانی ئارەزووت مەکە دووعات بیرنەچێت تۆ موسڵمانی بەهێزترین چەکە بۆ زیانەکانی بەربەستی نزاو بەدەستهێنانی باشترین هۆکارە با چاك بزانی هاوار کە لەخوا دەڵێت بەندەکەم تۆش بڵێ (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ).ە دووعاو نزاکەم. پێنج شەمە 12/3/2020 ڕانیە. ساڵی کڕۆناکە. |