له ماڵپه‌ڕی ئیسلام په‌یه‌ك هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا دژی له‌شفرۆشی له كه‌لار، كه تێیدا نووسیانه به‌رپرسی لقی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان هاوكاری نه‌كردین‌و، مه‌لاكان ترسنۆك بوون.
تێبینی ئێمه له‌سه‌ر ناونیشانی هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌یه، كه نووسویه‌تی سه‌رۆكی زانایان هاوكاری نه‌كردین، كه به‌رپرسی لقی گه‌رمیان بووه، نه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی ته‌شهیركردن به كه‌سێك، كه كه‌م‌و زۆر په‌یوه‌ندی به ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌بووه.
ئێمه له راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندیمان به مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین كه‌لارییه‌وه كرد، گووتی: پێش هاتنی ئه‌و ئیمزایانه ئێمه سه‌رجه‌م مامۆستایانمان ئاگاداركردنه‌وه وتاری هه‌ینی دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی به یاساییكردنی له‌شفرۆشی بخوێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه ئه‌زموونمان هه‌یه، زۆر جار خه‌ڵك هاتووه ئیمزای بۆ شتی دیكه كۆكردۆته‌وه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش هیچ رێز‌و حورمه‌تیان بۆ ئێمه دانه‌نا، كه به‌رپرسیارێتی مزگه‌وته‌كه له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه، كه‌چی بێ هیچ پرس پێكردنه‌ك هاتوونه له‌سه‌ر قاپیه‌كه‌ی مزگه‌وت ئیمزا كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان به ئێمه بناسێنن، ئه‌گه‌ر خۆیان به ئێمه بناساندبا هه‌ڵمه‌تی فراوانترمان بۆ ده‌كردن.
ئه‌وه‌ی زیاتر نیگه‌رانی كردین، خۆشبه‌ختانه یه‌كێتی زانایان زۆر پێش ده‌ركه‌وتنی ئه‌و راپۆرتانه ئیش له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌كات‌و، له كاتی ده‌ركه‌وتنی راپۆرته‌كانیش وێڕای ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كان به روونی رامان گه‌یاند: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی به یاساییكردنی له‌شفرۆشی ده‌وه‌ستین، هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئایینیمان له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئاگاداركردنه‌وه له دژی ئه‌و هه‌وڵه‌و، وتارێكی رۆژی هه‌ینی تایبه‌ت كرا به‌م باره‌وه، هه‌روه‌ها دوا ژماره‌ی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌رده‌چێت بابه‌تی سه‌ره‌كی تایبه‌ت كراوه به وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه، به دڵنیاییه‌وه‌ش هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستایانی ئایینی به غیره‌ت نین له‌سه‌ر ئایین‌و ره‌وشتی خه‌ڵكی كوردستان.
بۆیه خوازیارین وه‌ك ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه را‌و سه‌رنجی لایه‌نی دووه‌میش وه‌ربگیرێت، شكاندنی پێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیش خزمه‌ت به كاروانی دینداری‌و خواناسی ناكات، به‌تایبه‌تی ئیسلام په‌یك، كه خۆشبه‌ختانه پێگه‌یه‌كی باشی بۆخۆی دروست كردووه‌و، ئاگاداری ئه‌و چالاكیانه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌و، له‌لای ئێمه رێز‌و حورمه‌تیان هه‌یه، پێویست بوو رای ئێمه‌یان وه‌رگرتبایه، به‌تایبه‌تی ئه‌وان ده‌زانن په‌یامی ئێمه له‌و بواره زۆر روونه.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
28/7/2011
|