راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له رێوره‌سمێكدا له هۆڵی ئه‌وقافی سۆران به ئاماده‌بوونی كرمانج عزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران و به‌رپرس و كارگێڕانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌رانی داموده‌زگاكانی سنوره‌كه، ژماره‌یه‌ك قوتابی كچ و كوڕ، مه‌راسیمی كۆتایهاتنی خوله‌كانی فێركردنی قورئانی پیرۆز سازكرا.
مه‌راسیمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له قوتابیانی به‌شداربووی خوله‌كان به‌ناوی سه‌ربه‌ست ره‌مه‌زان پێشكه‌ش كرا. ئینجا له وته‌یه‌كی دا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران باسی له گرنگی كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی فێركردنی قورئانی پیرۆز كرد و به هۆكارێكی گرنگی دانا بۆ ئاشناكردنی كوڕان و كچان به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی ئیسلام.
لای خۆشییه‌وه قائیمقامی قه‌زای سۆران له وته‌یه‌كی دا وێڕای ده‌ستخۆشانه بۆ كردنه‌وه‌ی خوله‌كان، باسی له چالاكییه‌كانی تری ئه‌وقافی سۆران كرد له مانگی ره‌مه‌زان و هه‌روه‌ك گرنگی ئه‌و خوله‌نه‌ی له گۆشكردنی قوتابیان به لێبورده‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له كاری خراپ به گرنگ دانا.
ئینجا قوتابی راژان حسین له جیاتی به‌شداربووانی خوله‌كان له وته‌یه‌كی دا سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی ئه‌و خولانه‌شی به پێویست زانینی بۆ بایه‌خدانی به قوتابیان.
له كۆتایشدا خه‌ڵات و دیاری تایبه‌ت به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌رجه‌م خوله‌كان پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له پشووی هاویندا 18 خولی فێركردنی قورئانی پیرۆزی له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كردبوونه‌وه. |