زۆر جار وردبوونەوە لە دەقەکان بە شێوەیەکی زانستی و شیکاریەوە، هەندێ وردەکاری گرنگ و زانستیمان بۆ دەرەکەویێت، یەکێ لەو فەرمودانەی کە مەبەستمە ئاماژەی پێ بکەین و ئاماژەکانی لەسەردەمی کۆرۆنا وەربگرین، رێک هەست دەکەیت بۆ ئەم رۆژگارە وتراوە، ئەویش ئەوەیە کە خۆشه‌ويستمان (درودی خوای لەسەر بێت) پێى راگهياندوين کە له‌ساڵێكدا شه‌وێك هه‌یه ده‌ردی تێدا داده‌به‌زێ و بڵاو دەبێتەوە، ده‌بێ ئه‌م شه‌وه چ شه‌وێك بێ ؟ پێويسته چی بكه‌ين بۆ خۆپارێزى له‌م شه‌وه؟. ئیمامی موسليم له سهحيحهكهيدا له به‌رگی(6/106-107) روايهت ده‌كا به فه‌رمووده‌ی ژماره (5374و5375) له: جابر(رضي الله عنه) ده‌ڵێ: له‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ويست (درودی خوای لەسەر بێت) بیست ده‌یفه‌رموو: (قاپ ومهنجهلهكان و ئه‌وەی بۆ خواردنه‌وه(وه‌ك كوندەو گۆزە) به‌كار دێت دابپۆشن، چونكه شه‌وێك هه‌یه لە ساڵ كه ده‌ردی تێدا داده‌به‌زێ به‌سه‌ر هه‌ر قاپێك تێپه‌ڕی كه سه‌رقاپی نه‌بێ، یان ئه‌وه‌ى بۆ خواردنه‌وه به‌كاردێت دانه‌پۆشرا بێت يان نه‌به‌سترا بێت ئه‌وا ئه‌م ده‌رده داده‌به‌زێته ناوی)، له‌ڕیوایه‌تێكدا: (لیث)* ده‌ڵێ: عه‌جه‌مه‌كانی لای ئێمه له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا خۆیان له‌و شه‌وه ده‌پاراست. له‌م نووسينهدا ده‌مه‌وێ باسى ئه‌وه بكه‌م به كورتى ئايا كاتي ئەوە نه‌هاتووه بگه‌رێينه‌وه بۆ ئه‌م فهرموودهيهو فهرموودهكانى تر‌و لێكۆلينه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ين، كاتى ئه‌وه نه‌هاتووه دژه سوننه‌كان وهاوبيرهكانيان بتوانن له ده‌رگاوه بێنه ژووه‌ره نه‌وه‌ك له په‌نجه‌ره! مه‌به‌ستمه چاولێكه‌ر نه‌بن با موبدع بن له لێكۆلينهوهكان دونيای زانست زۆر بچووك كراوه‌ته‌وه ده‌توانين لێكۆڵينه‌وه به ئاسانترين رێگا ئه‌نجام بده‌ين. بێگوومان فهرموودهكانى خۆشه‌ويست (كاتي نه‌هاتووه بگه‌رێينه‌وه) به ته‌واوى ديراسهى لێوه كراوه له‌لايه‌ن زانايان چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ى باوه‌رپێكراو هه‌يه بۆى بگه‌رێنه‌وه. ئه‌م فهرموودهیەو چەندەهای تر باس له خۆ پارێزی ده‌كات و به‌سوود ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مرۆڤه‌كان جا موسلمان يان غه‌يرى موسلمان بێ، له‌م فه‌رمووده‌يه ئاماژه به هيچ له مانگه‌كان نه‌كراوه‌و ئه‌و مانگه‌ى كه ئاماژه پێ كراوه له لايه‌ن زاناى پايه به‌رز (ليث) بێگومان پێويسته هه‌موو كات خۆمان بپارێزين و به تايبه‌تى له‌م مانگى كانونى يه‌كه‌م. ئه‌گه‌ر بگه‌رێينه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵدانى ئه‌م جۆره ڤايرۆسه كه جيهانى داتاشيوه ده‌بينين له‌م مانگى كانوني يه‌كه‌م له ولاتى چين سه‌رى هه‌ڵدا وه‌ك له ليسته‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى باسى لێوه كردووه و چهسپاندويهتى، هه‌روه‌ها نه‌ك ئه‌م جۆره ڤايرۆسه به‌ڵكو ڤايرۆسى سارس وچهندەها ڤايرۆسێ تر كه ناويان نازانين. له‌كۆتاييدا بەستنەوەی ئەم فەرموودەیە بە مانگی یەك تەنیا ئیجتیهادی ئيمام لەیثە نەك خوودی فەرموودەکە بێت، بەڵکو ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە پێغەمبەری خوا ئەم وشەی بە رەهایی هێشتۆتەوە بۆ ئەوەی مسوڵمانان هەمیشە خۆپارێز بن بەبێ جیاوازی شەوەکان. * ئه‌م فهرمووديه له صهحيحێ موسليم روايهت كراوه راوێ سه‌ره‌كي ئه‌م فه‌رمووده‌يه له‌سه‌ر ئيمامێ (ليث) راده‌وه‌ستێ، ئه‌م ئيمامه به‌ڕێزه وەک لە سه‌رچاوه‌كان هاتووە كه باسێ لێوه كراوه ئبنەچەی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شارێ (ئەصفەهان) كه فارس بووه واته عەجەم نه‌ك عه‌ره‌ب بووبێ، ده‌توانن بۆ زياتر ئاشنا بوون به ژيانى ئه‌م زانا گه‌وره‌يه بگه‌رێينه‌وه سەرچاوە تایبەتەکانی وەک: (تهذيب الكمال في أسماء الرجال(24/255)، وتاريخ بغداد(13/3) )..هتد. |