مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
*پێش نیوه‌رۆی 27/7/2011به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسیی ناوچه به‌رێز مامۆستا مه‌لا فرمان چۆمانی و سه‌رجه‌م كارگێر‌و ئه‌ندامانی ناوچه‌و چه‌ندین زانای ئاینی سنوره‌كه . ناوچه‌كه كۆتای هێنا به‌خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز، كه تیایدا زیاتر له دووسه‌د قوتابی كوڕ‌و كچی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ژداریان تێدا كردبوو.
هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه خه‌لاتی خوله‌كه به‌سه‌رسه‌رجه‌م قوتابیان دابه‌شكران و، بوونه مایه‌ی خۆشحالی به‌ژداربوان .
*له‌به‌رواری 31/7/2011یه‌ك شه‌ممه شاندێكی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان ،كه‌پێكهاتبووله به‌رپرسی ناوچه به‌رێزمامۆستا مه‌لا فرمان چۆمانی و ئه‌ندامانی ناوچه‌و زانایانی سنوره‌كه ، سه‌ردانی قایمقامیه‌تی چۆمانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز عبدالواحید گوانی قایمقامی چۆمان به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكی نێوانیاندا هه‌ل ومه‌رجی ناوچه‌كه خرایه به‌رده‌م گفتوگۆ‌و بۆردومانه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنی نێوان هه‌ردوولابوو،بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش شانده‌كه له‌نزیكه‌وه به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی سنوره‌كه، ئه‌وكاره‌ی مه‌حكوم وئیدانه كرد‌و یاداشتێكیان ئاراسته‌ی قایمقام كرد بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین كات .كاربكرێ بۆ وه‌ستاندنی تۆببارانه‌كان تاكو چیتر له‌ژێر مه‌رامی سیاسی خه‌لكی بێ‌تاوان نه‌بێته قوربانی .
دواتر هه‌مان شاند بۆهه‌مان مه‌به‌ست وچه‌ن كارێكیتر سه‌ردانی شاره‌وانی چۆمانیان كرد‌و،له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار فرمان جمیل پێشوازیان لێكرا.
دواتریش به‌مه‌به‌ستی ناره‌زای ده‌ربرین به‌رامبه‌ر پێشێلكاریه‌كانی كۆماری ئیسلاكی ئێران به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان . وێڕای سه‌رپه‌رشتی كردن به‌ژداریان كرد له‌خۆپیشاندانی ناره‌زای دژی تۆببارانه‌كان وبه‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای را‌گرتن وهێمن كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان كرد.
|