لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی قاهیره‌وه ئه‌نجامدراوه، جه‌ختیكردۆته‌وه خورما چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ رۆژوگران.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه سووده‌كانی بریتیه له دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێنداو، پارێزگاری كردن له ڕه‌قبوونی بۆریه‌كانی خوێن، چونكه مادده‌ی (به‌كتین) ی تێدایه. هه‌روه‌ها خورما ڕێگره له كلۆربوونی ددان و بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت به ناوده‌م چونكه مادده‌ی (فلۆر) ی تێدایه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه خورما نه‌خۆشی كه‌مخوێنی چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ئاسن‌و مس‌و ڤیتامین (B) ی تێدایه‌و، چاره‌سه‌ریشه بۆ لاوازی ئێسكه‌كان.
له‌سووده‌كانی دیكه‌ی خورما ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ره بۆ خێرا لێدانی دڵ‌و لاوازی گشتی، چونكه مادده‌كانی (مه‌گنسیۆم و مس) له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان، كه ئه‌نه‌س ده‌یگێرێته‌وه (كان النبي صلي الله عليه وسلم يُفطر قبل أن يصلي علي رطبات، فإن لم تكن رطبات فتميرات، فإن لم تكن تميرات حسا حسوات من ما‌ء)، چونكه پێغه‌مبه‌ر تا خورما هه‌بایه به هیچ شتێكی تر رۆژووی نه‌ده‌شكاند.
|