وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی نوێ له رێبه‌ره ئاینیه‌كان له سوپای فه‌ڕه‌نسادا ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیان به سوپای فه‌ڕه‌نساوه كرد گه‌یشته زیاتر له (20) هه‌زار موسوڵمان.
هه‌روه‌ها رۆڵی رێبه‌ره ئاینییه‌كان بریتی ده‌بێت له یارمه‌تیدانی سه‌ربازه موسوڵمانه‌كان.
ژه‌نراڵ جۆن ده‌یڤید، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ره‌نسا، سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌چه‌ند لێدوانێكدا جه‌ختیكرده‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێبه‌ره ئاینیه‌كان و، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر مافی ئه‌و ژماره زۆره‌ی سه‌ربازانی موسڵمانی سوپای فه‌ڕه‌نسا، كه به‌گوێره‌ی ئاینی ئیسلام به‌ڕۆژوبن.
ژه‌نراڵ جۆن ده‌یڤید، رونیشیكرده‌وه: سه‌ربازانی موسڵمانی سوپای فه‌ڕه‌نسا ره‌نگه زیاتر هه‌ست به كه‌شی گه‌رمای هاوین بكه‌ن، به‌هۆی راهێنانه چڕه‌كانی رۆژانه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌بوونی رێبه‌ره ئاینیه موسوڵمانه‌كان له ناو سه‌ربازگه‌كاندا له‌گه‌ڵیاندا گه‌رمای هاوین له‌سه‌ریان سوكتر ده‌كات..
|