دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین- گه‌رمیان :
شاندێكی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئبسلامی كوردستان كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا نجم عبدالله الیاس به‌رپرسی ناوچه‌و مامۆستا مه‌لا حمزه محمد صاڵح كارگێڕی ناوچه و ماموستا مه‌لا ریاز به‌رپرسی به‌شی ئیرشادی وه‌قفی سونی له خانه‌قین سه‌ردانی مورشیدی ته‌ریقه‌تی ڕه‌فاعی شێخ مه‌هدی شێخ كه‌ریمیان كرد‌و له نزیكه‌وه له حاڵ و ته‌ندروستی به‌ڕێزیان كۆڵییه‌وه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایانی ئاینی و كه‌سایه‌تیه ئاینی یه كانیان به پێویست زانی و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگی یه‌كیان له‌نێوان هه‌ردوو لادا دا.
|