خاتوو سۆزان عارف به‌رپرسی گشتی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت رۆژی (18/7/2010) سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد، كه تێیدا وێڕای پیرۆزبایی، ده‌ستخۆشانه‌ی له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرد له هه‌مبه‌ر ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه، پێی وابوو ئه‌ركی هه‌موو رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه بكه‌ن.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهێنانی گه‌رمی كردن‌و، پێێ راگه‌یاندن له یه‌كه‌م رۆژی ده‌سبه‌كاربوونی ستافی نوێمان رامان گه‌یاندووه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ین‌و، به هه‌ر هۆكار بێت هاوكار ده‌بین، له یه‌كێك له قسه‌كانی گووتی: ئێمه له هه‌موو شوێنێك لق‌و رێكخراوی یه‌كێتی زانایانمان هه‌یه، وه‌كو تاكیش ئاماده‌ین ماڵ به ماڵ بگه‌ڕێین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تاكه ئافره‌تێكیش، بۆیه هیوادارین هه‌موو لایێكیش له‌وه هاوكارمان بن.
دواتر به نووسراوێكی ره‌سمی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت ده‌ستخۆشانه‌ی له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یانه:
بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان/ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
ب/ سوپاس‌و پێ‌زانین
دوای سڵاو‌و رێز...
ئێمه وه‌ك رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و ده‌رخستنی فه‌توایه‌كی تایبه‌ت‌و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه‌و زیانی زۆری به ته‌ندروستی كچان‌و ئافره‌تان، بێ گومان ئه‌م فه‌توایه ده‌ربڕینێكی راستی ئایینی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستیانه، وه به ده‌نگێكی به‌رز باستان لێ كرد، كه چه‌ندین ساڵ بوو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌ندین منداڵی كچی بێ تاوان‌و هه‌روه‌ها ئافره‌تان بوو، بۆیه دووباره‌كردنه‌وه‌ی سوپاس به‌رامبه‌ر به ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ ئه‌و رۆڵه گرنگه له پاراستنی مافی مرۆڤ.
له‌گه‌ڵ رێزماندا...
سۆزان عارف
ب. گ. رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت
|