به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری (مفكره إلاسلام) دادگایه‌كی به‌ریتانی سزای (5)ساڵ هاتووچۆ نه‌كردن به‌سه‌ر شه‌قامێكی ئه‌و وڵاته بۆ گه‌نجێكی به‌ریتانی ده‌رده‌كات به‌هۆی ناشیرینی له هه‌ڵسوكه‌وتدا.
گه‌نجێك به‌ناوی (ستیف برۆكه‌ر) ته‌مه‌نی (34)ساڵان له‌كاتی مهستیو سه‌رخۆشیدا له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕه‌فتاری ناشیاوو قسه‌ی ناشیرینی كردوه, ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی هه‌راسان كردنی دانیشتوانی ئه‌و شه‌قامه‌و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوه.
بۆیه به‌پێی بڕیاری قانونی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان, كه له‌ساڵی (1998)دا ده‌رچووه به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕابردوو (تۆنی بلێر) هه‌ركه‌سێك قسه‌ی ناشیرین‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ناڕێك‌و ناشیاو له‌سه‌ر شه‌قام بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌و شه‌قامه گه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیشی بێت بۆ چوونه ماڵی خۆی ئه‌وه به (5)ساڵ سزای هاتوچۆنهكردن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه سزا دهدرێتو، ده‌خرێته ژێر چاودێریه‌وه, گه‌ر سه‌رپێچی له‌و سزایه‌ی بكات ئه‌وا سزاكه‌ی لایه‌نی ماددیشی ده‌خرێته پاڵ.
|