راگه‌یاندنی لقی شێخان:
له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك كار‌و چاڵاكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و، له سه‌ره‌تای مانگه‌كه‌وه، له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی پێشبركێیه‌كی پرسیار‌و وه‌ڵام، كه كۆی پرسیاره‌كان 24 پرسیاره‌و، دابه‌شی كردوه به‌سه‌ر 140 مزگه‌وتی ده‌ڤه‌ری ناوبراو.
ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه، لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مه‌لا محمداحمد به‌رپرسی لق، لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌وانی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا سه‌ردانی مزگه‌وته‌كانی ده‌ڤه‌ری شێخان بكه‌ن.
|