رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگای هه‌واڵی (ئه‌ی، ئێچ، ئه‌ی)، محمد موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی فه‌ڕه‌نسی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: كه ئێستا نزیكه‌ی 2000 مزگه‌وت له ناوچه‌و شاره جیاجیاكانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا هه‌یه‌و، رۆژ به رۆژ به یارمه‌تی به‌خشینی موسڵمانانی وڵاته‌كه، مزگه‌وتی زیاتر دروستده‌كرێ.
ئه‌و زیاتر گوتی: كه ته‌نها له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، 1000 مزگه‌وت دروستكراوه، به جۆرێك كه ژماره‌ی مزگه‌وت ئێستا دوبه‌رامبه‌ر بۆته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا موسه‌وی گوتی: ئێستا‌و له حاڵی حازردا نزیكه‌ی 150 مزگه‌وت له وڵاته‌كه له ژێر دروستكردندایه‌و، خه‌ریكه ته‌واو ده‌بن.
شایانی باسه: به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی تازه موسڵمانبوانو، هاوكات له‌گه‌ڵ نیشته‌جێ بوونی زۆرێك له موسڵمانان له وڵاتانی ئه‌وڕوپی به تایبه‌تی، رۆژ به رۆژ ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان له زیادبوون ده‌كه‌ن.
|