پاش ئه‌وه‌ی كه لقه‌كه‌مان له 1/6 ه‌وه خولێكی فێربوونی قوڕئانی كردبۆوه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رَاپهڕین ونزیكه‌ی 250 كوڕ‌و 300 كچ تێیدا به‌شداربوون و11 مامۆستای پیاوو 15 مامۆستای ئافره‌تیش ده‌رسیان ئه‌ووته‌وه ، ئه‌مڕۆ له نیمچه ڤـیستیڤاڵێكی شایسته‌دا و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ئه‌وقافی قهڵادزێَ كۆتاییمان پێهێنا ، لێپرسراوی لقمان ـ م.ملا احمدی خانقا ـ له ووته‌یه‌كی كه‌تێیدا سوپاس وده‌ستخۆشی له‌مامۆستاو قوتابیه‌كان كرد‌و دوعای ته‌مه‌ن درێژی بۆهه‌موولایه‌ك كرد‌و هیوای خواست كه هه‌میشه ئاوا كوردوستانمان ئاوه‌دان و سه‌ربه‌خۆبێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین زیاتروزیاتر خزمه‌تی دین و گه‌ل و نشتیمان بكه‌ین ، پاشانیش خه‌ڵات به‌سه‌ر مامۆستاكان و قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌شكرا
|