دوای ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌ی ێیینه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، كه ده‌ره‌نجامی لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستی ئیسلامی بوو، تێیدا رای جیاوازی زانایان له‌و باره‌وه خرایه روو، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی مێژووی ئه‌و كاره باس كردووه، تا ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م كاره نه سوننه‌ته‌و نه واجبه، به‌ڵكو دایكان‌و باوكان لێی ئازادن، وه‌لێ هه‌ر كاتێك ده‌ركه‌وت، كه زیانی هه‌یه ده‌بێ لێی دووركه‌ونه‌وه، به‌م پێیه‌ش ئێستا كه زیانه‌كانی ده‌ركه‌وتوون دووركه‌وتنه‌وه پێویسته به پشت به‌ستن به فه‌رمووده‌ی (نه زیان به‌خۆت بگه‌یه‌نه نه به كه‌سانی دیكه).
له‌سه‌ر هه‌مان شت ئێواره‌ی رۆژی (18/7/2010) ئه‌لیكسانده‌ر لاسكاریز) سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد.
له دانیشتنێكدا كه جێگری سه‌رۆكی زانایان ئاماده‌ی بوو، مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان تیشكی خسته سه‌ر مێژووی یه‌كێتی زانایان‌و، هه‌روه‌ها گرنگترین ئهركو كاره‌كانی یه‌كێتی زانایان، ئینجا هاته سه‌ر گرنگیدانی یه‌كێتی زانایان به برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان، رێزگرتن له مافه‌كانی ئافره‌تان، گرنگیدان به راگهیاندنو لایه‌نی رۆشنبیری، هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه پشتیوانی له قیاده‌ی كوردی‌و نوێه‌رانی كورد ده‌كه‌ین له مه‌سه‌له نهتهوایهتیهكانو، به نوێنه‌ری خۆمانیان ده‌زانین.
نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی به‌خێرهێنانی كردن‌و، به گرنگه‌وه وه‌سفی یه‌كێتی زانایانی كرد، ئینجا چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی باس كرد، له نێویشیان ده‌ستخۆشانه‌ی له لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كرد، له هه‌مبه‌ر ده‌ركردنی فه‌توای خه‌ته‌نه‌كردنی ئافرهتانو، پێی وابوو ئه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌زن بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش پتر سه‌رنجی راكێشا بوو، گووتی: هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاراسته‌ی باشه بڕوات ئێمه پشتیوانی لێده‌كه‌ین، ئه‌و كاره‌ش بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان زۆر گرنگ بوو، دڵنیاشین ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌تری به‌دواوه دێن.
|