لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان مه‌راسیمێكی ڕێزلینان بۆ ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری سازده‌كات


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن لێیان‌و، له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌ چاڵاكی یه‌كانی تایبه‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و، ئاماده‌بونیان له‌ پێشكه‌ش كردنی وتاری ئاینی‌و، به‌ستنی مێزگرده‌كان له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ سه‌رپه‌رشتی‌و چاودێری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان>

له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌و، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا نزیكه‌(90) نه‌وه‌د پێش نوێژ‌و وتارخوێنی ناو شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، بروانامه‌یه‌كی رێزلێنان‌و سوپاس‌و پێزانین پێشكه‌ش كرا.

له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق، له‌ وته‌یه‌كدا دوابه‌دوای به‌ خێرهێنانی ئاماده‌بوان، سوپاس‌و پێزانینی لقی هه‌ولێری ئاڕاسته‌ی پێش نوێژ‌و وتارخوێنه‌كان كرد‌و، رۆڵیانی به‌رز نرخاند، له‌ وشیار كردنه‌وه‌‌و ئامۆژگاری كردنی هاوڵاتیان بۆ به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان‌و، به‌رجه‌سته‌كردنی نهێنی‌و سوده‌كانی له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی گۆمه‌ڵگای كورده‌واری موسڵمان.

هه‌ر له‌ وته‌كانیدا به‌رێزیان گوتی: كه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ، زیاتر له‌(130) سه‌د‌و سی وتاری ئاینی‌و، ده‌یان مێزگردی پرسیارو وه‌ڵامی شه‌رعی له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ سه‌رپه‌رشتی لقه‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون .

پاشان خه‌ڵات به‌ سه‌ر پێشنوێژ‌و وتارخوێنه‌كان دابه‌ش كرا.