خوا لەخۆت مەڕەنجێنە

کەهات ئەجەل بێڤایرۆسیش بزانە ناگەڕێتەوە

ژیان وایە ڕۆژێك هەردێ تەواو دەبێ ببڕێتەوە

بەفری بەرخۆر حاڵیچۆنە وردەوردە دەتوێتەوە

تەوقیتێکە ترپەیدڵمان هەربەم شێوە دەبڕێتەوە

عاقڵ کەسێ به‌ سه‌مانی هەژار بەسەر دەکاتەوە

بە فرمێسكو إستغفاری گوناهەکانی دەشواتەوە

بەبیرق و باقی دونیایی لەدین هەڵناگەڕێتەوە

بەپارەی زۆری بندیوار ڕاستیەکان ناگۆڕێتەوە

شادومانو ڕوسور ئەوەی بۆلای خوا دەگەڕێتەوە

هەڵوێستەدەکا لەژیانی زوو بەخۆیدا دەچێتەوە

لۆژیانی کورتی ئێرانە خوا لەخۆت مەڕەنجێنە

نەفس مەکەبەڕابەرت ڕاستی لەخۆت مەشێوێنە

هەلەلۆ تەمەنی جوانت بەبێ تەقوا خەرجی مەكە

ئەسبابی گوناح تەرككە عاقیبەتی خۆت شەڕمەكە

کردەوەکانت بپێوە موحاسەبەی نەفسی خۆتكە

(ئومێد)بۆ ئەوڕۆژە بگری کەلاشەت تێیدا هیلاكە

ئەوقەبرە تەنگو تاریكە ڕوناككە بەنوری ئیمان

كاتێ مەلائیكەی ڕۆح كێش هات لە ژیانت نەبی پەشیمان

خۆت حازركە بۆ ئەوڕۆژەی ڕوبەڕوی خالقت دەبی

ئەوڕۆژە بێنە بەرچاوت كەتێیدا شەرمەزار دەبی

كەپەردە لەسەرگوناهی گەورەو بچوكت لادەبرێ

دەفتەری کردەوە کەهات دەبێ كام دەست وەری بگرێ‌

پردی سیراتت لەپێشەو دۆزەخیش وا گەرم کراوە

واوەیلاو هاوار بـۆوكەسەی كەجێگەی لەوێ دانراوە

حسابێ ناکا بۆو ڕۆژەی دونیا سەری لێ تێكداوە

وادەزانێ هەردەمێنێ هەموو دونیای لەکۆڵ ناوە

حەرام و حەڵاڵ نازانێ خەریکی خۆ تەفرەدانە

خۆ کۆڕۆناش گەرنەت گوژێ عاقیبەتت هەر نەمانە

 

د. ئومێد محمد.

ڕۆژی جومعە

١١/٩/٢٠٢٠

ڕانیە.