گەورەیی زانایان و زانست و زانیاری لەئیسلامدا

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: (يستغفر للعالم مافي السماوات والأرض).

چ پلەو پایەیەك لەوە بەرزو باڵاترە کەفریشتەی ئاسمانەکان و زەوی داوای لێخۆشبوونی بۆ بکەن.

ئەو زانایەی بەخۆیەوە خەریکە و فریشتەکانیش سەرقاڵی کاری ئەون و داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن.

خوای گەورە دەفەرموێت:( شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ۚ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ) آل عمران (18) خوا بۆخۆی ئاگادارە و فریشته‌کانی ئەویش زانایانی بە ئینصافیش خاوه‌ن زانسته‌کانیش باش دەزانن.

 (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه‌، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌نوێنێت)  که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت.

سەیر کە چۆن پەروەردگار بەشاهێدی خۆی دەست پێدەکا دووەم فریشته‌کان جاری سێیەم بەخاوە زانستەکان زانایان)

کەئەمە بۆخۆی شەڕەفمەندیەکی گەورەیە بۆ ئەهلی زانست و نیشانەی بەهاو پیرۆزی و پێشەنگی زانایانە.

که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه‌.

لەشوێنێکی تردا دەفەرمووێت:(يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ). المجادلة (11) واتە: خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه‌.

ابن عباس رضي الله عنه فەرموویەتی: پلەو پایەی زاناکان 700 پلە لەسەروی باوەڕدارەکانەوەیە.

خوای گەورە دەفەرموێت:(قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ ) الزمر (9).

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه‌؟،

به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (له حه‌قیقه‌تی دنیا و قیامه‌ت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسه‌تێکی به‌نرخه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌کاری ده‌هێنن).

خوای گەورە دەفەرموێت: ( إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ )فاطر (28). واتە: به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).

ابو جعفر ڕازی لە ربيعي کوڕی  ئەنەسەوە دەگێڕێتەوە لەبارەی ئەم ئایەتەوە فەرمویەتی ئەوەی لەخوا نەترسێ زانا نیە.

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم. دەفەرمووێت: (من يريد الله به خيرا يفقه في الدين ويلهمه رشده). واتە: ئەگەر خوا مەیلی وابوو یەکێک تووشی خێر بکات لەفیقهو زانستی شەریعەت شارەزایی دەکات و چاو دڵی دەکاتەوە ڕێگای ڕاست و پێگەیشتنی دەخاتە دڵەوە.

وە دەفەرمووێت: العلماء ورثة الأنبياء. زاناکان میرات گری پێغەمبەرانن.

وەك ئاشکراشە هیچ پلەو پایەك وەك پلەو مەقامی پێغەمبەرێتی گەورەو مەزن نیە.

خوای میهرەبان بمان گێری لەوانە اللهم آمين