ڕەشبیی و بێ هیوایی

 

 

سەرکەوتنی فراوان و پانتایی دونیای هەرکەسێک  وابەستەیە بە چۆنیەتی ڕوانین و بیرکردنەوەی بەرامبەر شتەکانی دەوروو بەر،وەک دیارە هەر جەستەیەک بەبەردەوام ئازاری هەبێ و نەخۆش بێ ناتوانرێ ماسولکەکانی بەهێز بکرێن و بکرێتە جەستەیەکی بتوڵی،ناخیشمان بەهەمان شێوە گر بێت وڕەشبینی و بێ هیوای بەسەر زاڵبو بەئاسانی هەستی پێ ئەکرا مەحاڵە ئەم ناخ و دڵ ودەرونە بگاتە کەناری ئارامی و سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێ.

چونکە ناخمان ڕێک هاوشێوەو وێنای ئەشکەوتە شتەکان دوبارە ئەکاتەوەو دەنگەداتەوە گەر بەخۆتت وت من کەسێکی بەهێزم بەتوانام سەردەکەوم دەتوانم دەزانم پێم دەکرێ تاقی دەکەمەوە ئەوە ئەو هەستەت لادروستەبێ ڕەنگرتەی ناخت ئەبێ وجێگیردەبێ،بەڵام بەپێچەوانەوە گەر وتت نازانم،ناتوانم،پێم ناکرێ،لەتاقەتی من دانیە،ئیشی من نیە،تاقیش بکەمەوە هەر دەرناچم،بزەبت ئەم قسانە ئەچەسپێن لەناختداو ئاوا دەرەچێ کە وتوتەو  بەشێوەی ڕوانین ولێکدانەوەت بۆ ئیشەکە دەردەچێ.

پەیامی ئیسلام فێرمان دەکاو دنە دنەمان ئەنێ و هانمان دەدا لەسەر ئەوەی هەمیشە کەسێکی گەشبین بین و بەهیواوە بژین،ئەوەتە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێ،گەرهات ونەمامێکت بەدەستەوە بو زانیت دونیا کۆتایی دێت وتێک دەچێ تۆ مەوەستەو نەمامەکە بنێژە،دەی ئاخۆ ئەمه لوتکەی گەشبینی نیە،یاخود ئەفەرموێ گەر داوای بەهەشتتان کرد داوای فیردەوس بکەن،بەکەم ڕازی مەبن هیوای باشتان بەخوا هەبێ،لەحەدیسێکی قودسیش هاتوە کەخوا خۆی ئەفەرموێ من لەگەڵ گومانی بەندەی خۆم دام گومانی چۆن بێ بەمن و چۆنم بۆ بڕوانێ ئاوا ئەبم لەگەڵیاو لەسەر گومان ونیەتی ئەو مامەڵەی لەگەڵ ئەکەم،مرۆڤی ڕەشبین ناکرێ بەهیچ شێوەیەک بەرپرسیارەتی بخرێتە ئەستۆ ناکرێ سەرکردایەتی بدرێتە دەست چونکە خەڵک بەرەو داڕمان و داڕوخان ئەبا،مرۆڤی ڕەشبین تەنها کەم وکوڕیەکان ئەبیێنێ خاڵەلاوازەکان دەرەخا.

نیوەی بەتاڵی پەرداغەکە ئەبینێ خاڵە ڕەشەکەی سەر کاغەزە سپیەکە ئەبینێ،داخی گرانم جێی ئەسەف و خەم لێ خواردنە وەئەبێ بەجدی ئیش لەسەر ئەو ڕەشبینی و بێ هیوایە بکرێ کەئەمڕۆ بەرۆکی گەنجەکانمانی گرتوە تەنگی پێ هەڵچنیون ئافاتێکی گەورەو کێشەیەکی زۆر مەترسیدارە کە ئیمڕۆ گەنجەکانمان هەر بەجارێ بێ متمانەی وڕەشبینی و باڵی بەسەردا کێشاون،گەنجی ئێستا بدوێنە سیقەی بەکەس نیە تروسکایەکی ژیان بەدی ناکا،چۆن متمانە بوون بەهەموو کەسێ شتێکی خراپە بەڵام لەو خراپتر ئەوەیە کەتۆ متمانەت بەهیچ کەسێ نەبێ،چونکە هەموکاتێ کەسانی ڕاستگۆو دڵسۆزو خەمخۆر هەنە بەڵام جار وایە زۆرن و جاریش وایە کەمە، ڕاستە بەرپرسی خەمخۆری خەڵکمان بەگشتی و گەنجانمان بەتایبەتی زۆر کەمن ناڕاستی زۆر وترا، بەڵێنی زۆرو بۆر دران، فریودان وخەڵەتاندنێکی ئێجگار زۆر کرا،بەڵام هێشتا ئەمە مانای ئەوەنیە ئێمە بەجارەکێ دست لەژیان بشۆین وبڵێن کەسی باش نەماوەو هیوایەک بۆژیان نەماوەتەوە،ئەم بێ کاریە،وازهێنان لەخوێندن،کێشانی نێرگلەو جگەرە،ئاڵودەبون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان خۆکوشتن و ڕوکردن لەوڵاتانی ئەوروپی....

چەندان کێشەی ترکەڕوبەڕوی گەنجەکانمان بونەتەوەو بەدەستیەوە ئاناڵێنێن بەشێکی ڕەشبینی و بێ هیوایی ئیش کردن لەسەر ئەم شتەترسناکە پشکی شێری بەر کەوتوە،بەو هیوایەی گەنجەکانمان بەخۆبێنەوەو تەکانێک بەخۆیان بدەن و بەو پەڕی هیواو گەشبینیەوە بۆژیان و دەوروبەریان بڕوانن،چونکە ئەم حاڵەی ئێستا ئەگوزەرێ لەقازانجی هیچ لایەکمان دانیە بەتایبەتیش هی گەنجە ئازیزەکانمان،وەبەو ئاواتەی بەتیلەچاوێکیش بێ بەرپرسەکان چاوێک بەحاڵی ئێستای گەنجەکاندا بخشێننەوەو بەزەییان بجولێ بەرامبەریان کاری پێویست وهەمیشەییان بۆبکەن دڵیان ڕابگرن ونازیان بکێشن.