يادى ئیسرا و میعراج خەڵات و ئاسودەیی و بێ ئومێدی

ئیسرا و میعراج لە کاتێک دا بوو کە پێغه مبه ر (د٠خ) لەسەخەترين ونارەحەترین قۆناغەکانی ئەرکەکانی دا بوو وە لە ژیانی کەسی خۆی چونکە :

خێزانێکی ئازا و بە وەفا و بەکەڵک دایکە خەدیجەوەفاتی کرد وە مام و لەجێ باب و ھەمو کەس ابو تالیب ئەویش وەفاتی کرد دوو پشت و پەنای دونایی لێ رۆیشت.

پاشان تا ئەوساتەی ئیسرا رویدا موسڵمانان بە پەنجەی دەست ئەژماردان تا ئاستی زۆر لە سەحابە ناودارەکانیش ھێشتا موسڵمان نەبوون.

کە بریاری گواستنەوی گەیاندنی پەیامی ئیسلام بۆ دەرەوی مەککە تەنھا بۆ گەران بە دوای موسڵمانی نوێ دا وھێنانی ھاوکاری بوو

دوای روداوەکەی تائیفی بێ لوتف بەرامبەر پێغەمبەری خۆشەویست چی رویدا:

١- ماندوبوون لە روی جەستەیی و دەرونی كه ئە م گەشتە نزیکەی ٢٢٠ کم مودای نێوان ھەردو شار ە بۆ رۆشتن وھاتن وەتەمەنی ٥٠ ساڵ بوو نزیکەی ١٠ رۆژ ئەم گەشتەی بەردەوام بوو

٢- لە ناخەوەزۆر ئازار چێژە کە ھەوڵ بدەی چۆن خزمەت بکەی و ئەرکی خۆت بە باشی بکەی بەڵام زۆر جار ھەوڵەکانت کاتی ماوە دوای ھەموو سەختیەک روناکی ھەیە

لە کاتێکدا لەسەر جێگایەک رابکشێی خەمی گەیاندنی ئەم دینە لەسەردا بێت كە پلان دانان و چۆنێتی برواھێنانی کۆمەڵگایەک بگۆریت کە برد و دار و خۆر شتی تر بە خودا و دەسڵات دار بزنن؟

بە چاوەکانی سەیری ماڵە ساردو سرەکەی دەکات کە کابانی شا خێزانی شۆێنی دانشتنی قسەکانی ھەڵسوکەوتی ھاندانی ھەر لە برچاوێتی ھەناسەی ھەر وا دێ و دەروا ناوھێنانی موحەمەد گیان ھەر لە ناو ناخما دێت و دەروا

چاوی لە چوار کەچەکە خدیجەیە کە بێ دایک بە ناز زینب و روقەیە و ام کلسوم ریحانەکەی باوکی فاتیمەی بەتول گیان کە لە ھەمویان زیاتر بچوک تر بوو

لە سیرکردنی دەرگای ماڵەوە ھەر بە تەمای مام و باب ابو تالیب پشت و پەنا بە خۆی دار عاساکەیەوە بەڵێت موحمەد کێ ئازارت دەدا پێم بڵی

یااللە لە چی بارودۆخێکە

ابو جھل بە ئەم دۆخە دەزانێت ھەموو ھێزی خۆی لەوە کۆکردبۆە بۆ نەھێشتنی پەیامی لاالە الا اللە

خریکەک بو بخەوێت دوای ئەم ھەموو بیرکردنەوەیە بانگی لێ کرا ئەی :

نازداری مرۆڤەکان

ئەی نوری دڵان

ئەی خۆشەویستی یەزدان

ئەی روح و دڵ و بیلبیلەی چاوان

ھەڵسە ھەی موحەمەد گیان

تۆ ئەمشەو دەوەتی لە ئاسمان

تەشاد بێ بەبینینی رەحمان

تا لە بیرتچێ خەمی ژیان

کێەیەجبرائیل ؟

یاخوا بەخێر بێت ھە ھاوری خۆشەویستم

خێرە ؟

ئەی پێغەمبەر تۆ بانگێشت کراوی بۆ لیقای خوای گەورە

ببینن موسڵمانینا خوای گەورە لەگەڵ بەندەی خۆیدا وا بەھانایەوە دێت کە شتێکی وای کرد بۆ حەزرەت

لە ژن و ماڵ و خزم زۆر خۆشتر

لە مجلیسی مرۆڤەکان زۆر بە بەھاتر لە ناو خەڵکی خراپی مەککە و تائیف وە بۆ مەجلیسی خوای میھربان

پێغەمبەرمان : التحيات لله والصلوات الطيبات

خوای گەورە: السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته

فريشتەکان : السلام علینا وعلی عباد الله الصالحين

کۆڵ مەدەن خوا ھەیە