له‌ پێشوازي مانگي ره‌مه‌زاني پيرۆزدا

له‌ گه‌ڵ هاتني مانگي پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ت پێويسته‌ له‌ سه‌رمان وه‌ك موسڵمان ره‌چاوي ئه‌م خاڵانه‌ي خواره‌وه‌ بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ي سوودمه‌ندبين له‌ خێرو بێره‌كاني و دواتر په‌شيمان نه‌بين له‌ له‌ده‌ست داني ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ خوداييه‌ كه‌ به‌ به‌نده‌كاني ده‌دات له‌م مانگه‌ پيرۆزه‌:

1 – به‌ڕۆژووبووني گشت ڕۆژه‌كاني و له‌ ده‌ست نه‌داني ڕۆژووي هيچ ڕۆژێكي به‌ بێ هۆي شه‌رعي، چونكه‌ ئه‌م خێره‌ زۆره‌ي كه‌ له‌ به‌رۆژوو بووني ئه‌م مانگه‌ به‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ رۆژي مانگه‌كان و رۆژه‌كانيتر ناتوانيت به‌ده‌ستي بهێنيت له‌ رێگاي قه‌زاكردنه‌وه‌.

2 – هه‌وڵ بده‌ به‌ڕۆژوو بوونت ته‌نها خۆ برسيكردن و تێنوو كردن نه‌بێت، به‌ڵكو له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ش با هه‌موو ئه‌نداماكاني له‌شت به‌ ڕۆژووبن له‌ گوناهو تاوان.

3 – تێبكۆشه‌ بۆ ئه‌وه‌ي ره‌مه‌زان گۆڕانكاريت به‌سه‌ردابێنێت له‌ رووي ته‌عامول و هه‌ڵسوكه‌وتت له‌ گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ي حيكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ي رۆژوو له‌ خۆمان به‌دي بكه‌ين و فێري سه‌برو ئارامگرتن و دان به‌خۆداگرتن ببين له‌م مانگه‌دا.

4 – هه‌ست كردن به‌ پێداويستي فه‌قيرو هه‌ژارو لێقه‌وماوان له‌م مانگه‌دا، به‌هاناوه‌ چوونيان و درێژكردني ده‌ستي يارمه‌تي بۆيان.

5 – نواندني سه‌خاوه‌ت و يارمه‌تيداني فه‌قيران.

6 – ده‌ركردني زه‌كات له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانمان به‌ ته‌واوي و گه‌ياندني به‌ ده‌ستي ئه‌و كه‌سانه‌ي كه‌ زه‌كاتيان پێده‌شێت.

7 – مننه‌ت نه‌كردن له‌ خێركردن و زه‌كات دان، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ي پوچه‌ڵ بوونه‌وه‌ي خێرو سه‌ده‌قات.

8 – ئه‌نجامداني نوێژه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وت، ئه‌گه‌ر نه‌كرا ده‌كرێت له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵ بيكه‌ن، به‌ هه‌مان شێواز نوێژي ته‌راويح.

9 – زۆر دوعاكردن و پاڕانه‌وه‌ له‌ كاتي به‌رۆژوو بونت به‌ تايبه‌تيش له‌ كاتي رۆژوو شكاندن و فتاركردنه‌وه‌.

10 – جێبه‌جێكردني نوێژه‌ سونه‌ته‌كان له‌ مانگي ره‌مه‌زان، چونكه‌ خێر له‌ مانگي ره‌مه‌زان چه‌ندانه‌ ده‌بێته‌وه‌و زۆرتره‌.

11 – زۆركردني زيكرو يادي خوا له‌ شه‌وو رۆژه‌كاني.

12 – دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو گوناهو تاوانێك و ئاگاداربوون له‌وه‌ي كه‌ خێري رۆژوه‌كانمان بفه‌وتێنين به‌ غه‌يبه‌ت كردن يان هه‌ر گوناهێكيتر.

13 – پارێزگاريكردنمان له‌ سه‌ر كات له‌م مانگه‌ پيرۆزه‌و به‌ فيڕۆ نه‌داني به‌ شتي بێسوودو كه‌ڵك و دووركه‌وتنه‌وه‌مان له‌ هه‌موو ئه‌و به‌رنامه‌ ته‌له‌فزيۆنيانه‌ي كه‌ سوودمان پێناگه‌يه‌نن، به‌ڵكو مايه‌ي زه‌روو زيانين بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا.

14 – گرنگي دان به‌ خوێندنه‌وه‌ي قوڕئان له‌م مانگه‌دا كه‌ مانگي هاتنه‌خواره‌وه‌يه‌تي، وه‌ به‌سه‌ربردني زۆربه‌ي كاته‌كان له‌ خزمه‌تي به‌ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌يشتني و كارپێكردني.

15 – خزمه‌تكردني دايك و باوك و جێبه‌جێكردني سيله‌ي ره‌حم و ئاشتبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ كه‌س و كارو خه‌ڵكانيتر نواندني بورين لێيان، بۆ ئه‌وه‌ي عه‌فوي خوا به‌ده‌ست بێنين.

16 – جێبه‌جێكردني سونه‌ته‌كاني رۆژوو له‌ پارشيو خواردن و زوو فتاركردنه‌وه‌ له‌ دواي بووني نوێژي مه‌غريب، به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورماو دوعاكردن له‌ دواي فتاركرنه‌وه‌.

17 – نييه‌ت هێنان له‌ سه‌ره‌تاي ره‌مه‌زان بۆ به‌ رۆژوو بووني هه‌موو رۆژه‌كان و داواكردني يارمه‌تي له‌ خوا بۆ ئه‌وه‌ي بتوانێت به‌ ته‌واوي مانگه‌كه‌ به‌ رۆژووبێت.

18 – وه‌رگرتني ئه‌م مانگه‌ وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ ئامۆژگاري كه‌س و كاري به‌ تايبه‌ت كه‌ سفره‌ي ره‌مه‌زان هه‌موو ئه‌ندامه‌كاني خێزان رۆژانه‌ كۆده‌كاته‌وه.

19 – يارمه‌تيدان له‌ نێو ئه‌نداماني خێزان بۆ رايكردني كارو باري نێو ماڵ و پاراستني خۆشه‌ويستي و ئاشتي له‌نێو گشت ئه‌ندامه‌كان.

20 – له‌ بير نه‌كردني فه‌قيرو بێنازو يه‌تيم له‌ يارمه‌تيدان و خواردني به‌ربانگ.

21 – خۆپارێزي له‌م نه‌خۆشي و ڤايرۆسه‌ و دوعاكردني هه‌موو لايه‌ك بۆ ئه‌وه‌ي خواي گه‌وره‌ له‌ سه‌ر هه‌موو لايه‌كمان لايببات به‌ ره‌حم  وسۆزي خۆي.

22 – دوور كه‌وتنه‌وه‌ي تاوانباران له‌ تاوانه‌كانيان و رووكردنيان له‌ خێرو چاكه‌.

23 – مانه‌وه‌ي زۆر له‌ مزگه‌وت به‌ مه‌به‌ستي (اعتكاف) وخوا په‌رستي به‌ تايبه‌تي له‌ ده‌ شه‌وو رۆژي كۆتايي مانگي ره‌مه‌زان.

24 – زيندووكردنه‌وه‌ي شه‌واني مانگي ره‌مه‌زان به‌ عيباده‌ت و خودا په‌رستي و خێرو چاكه‌ كردن به‌ گشتي و به‌ تايبه‌تيش ده‌ شه‌وي كۆتايي به‌ مه‌به‌ستي گه‌يشتن به‌ شه‌وي قه‌در كه‌ خێرو خودا په‌رستي تێيدا خێري زياتره‌ له‌ هه‌زار مانگ.

25 – دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ زياده‌ڕۆييه‌ك و ئيسڕافێك به‌ تايبه‌ت له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌و مانگه‌ پيرۆزه‌ نه‌كرێت به‌ مانگي خه‌وو خواردن وه‌ ئه‌و هه‌سته‌ لاي منداڵه‌كان دروست نه‌بێت و نه‌بێت به‌ په‌يامێكي سه‌لبي بۆ رۆڵه‌كانمان.

26 – دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ نيشانداني سفره‌ي رازه‌وه‌ به‌ جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لايه‌تيه‌كان بۆ ئه‌وه‌ي نه‌بين به‌ مايه‌ي بێزار كردن و دڵشكاندني خه‌ڵكي نه‌دارو هه‌ژار.

27 – دوور كه‌وتنه‌وه‌ي ده‌زگاكاني راگه‌ياندن له‌ هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ي كه‌ هه‌ستي موسڵمانان بريندار ده‌كه‌ن و خزمه‌ت به‌ بيروباوه‌ري ئيسلام ناكه‌ن و زه‌ره‌رو زيان له‌ تاك و كۆمه‌ڵگامان ده‌ده‌ن له‌ رووي ئه‌خلاق و عه‌قيده‌وه‌.

28 – تاجيره‌كان با ئه‌م مانگه‌ به‌ ده‌رفه‌ت وه‌رگرن بۆ به‌ ده‌ستهێناني ره‌زامه‌ندي خوا به‌ دروستكردني هه‌رزاني و داشكاندني نرخه‌كان بۆ ئه‌وه‌ي له‌م رێگه‌وه‌ رێز له‌م مانگه‌ بگرن و يارمه‌تي فه‌قيرو هه‌ژاران بده‌ن.

له‌ گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ويستيم بۆ هه‌موو لايه‌ك خواي گه‌وره‌ يارمه‌تي هه‌موو لايه‌كمان بدات و لێماني قه‌بول بكات .

د.جميل سورچي

29/شه‌عبان/1442ك