دوای پیرۆزبایم بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامە گەری کوردی، بە پێویستی دەزانم چەند سەرنجێك لەو بارەوە بخەمە روو، سەرەتاش بەو فەرموودەیە دەست پێ دەکەم کە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: «كلُّ أُمَّتي معافًى إلا المجاهرين، وإنَّ من المجاهرة أن يعمل الرَّجلُ بالليل عملاً، ثم يصبح وقد ستره الله عليه، فيقول: يا فلان، عملتُ البارحة كذا وكذا، وقد بات يستره ربُّه، ويُصبِح يكشف سترَ الله عنه» (البخاري، ومسلم ) . واتە: هەموو ئومەتی من عەفو دەکرێن ئیللە ئەو کەسانی بە ئاشکرا گوناح ئەنجام دەدەن، وەلەوامەی گوناح بە ئاشکرا ئەنجام دەدەن کەسێک بەشەو کردەوەیەک ئەنجام دەدات وبۆ بەیانی کەخودای گەورە سەتری کردوە ، دەلێت فلان کەس شەوێ دی ئەوهاوئەوهام کردوە یەعنی باس لە تاوانەکەی دەکات ، کە شەودێت خودای گەورە پاراستویەتی کەجی خۆی بەخۆی فەزح دەکات. زۆر بەداخەوە لەم ماوەیە 1- ژنە گۆرانی بێژێک زۆر بە شانازییەوە باسی لەباربردنی حەملەکەی کرد ، ئەم کارەش لەلای خودای گەورە بە تاوانی کوشتن هەژمار دەکرێت . ٢- کچە مۆدێلێک بەشانازیەوە باس لە هەولی خۆکوشتنی خۆی دەکات کەلەماوەیەکی کەم پێنچ جار هەولی داوە . ٣- ئافرەتێک کە گوایە مامۆستا یەو خول بەڕێوە دەبا کەجی لە کەنالێکی ئاسمانی بەشانازیەوە باس لە قۆپیە کردنی دەکات لە بەشێک لە قۆناغەکانی خوێندنی . ٤- جەندین ژن و کچ بەشانازیەوە باس لە خیانەتی زەوجی وخۆڕوت کردنەوە دەکەن. ٥- جەندین کوڕ و پیاو بەشانازیەوە باس لە هاوڕەگەز بازی خۆیان دەکەن لە شۆشیال میدیاکانەوە . ٦- ژنێک کە پەڕلەمانتارە هەربە گاڵتەو بۆ پێکەنین دەلێت سۆندەم لە پیاوەکەم هەڵگرت و گوتم لێت دەدەم. ٧- ژنە پەڕلەمان تارێکی تر لە کەنالێکی ئاسمانی گوتی من لەماوەی ئەو چوار سالەی لە پەڕلەمان بووم هەر جلکێکم لە بەر کردبێ دووبارە لەبەرم نەکردۆتەوە . 8- بێگومان ڕاگەیان کارانی پیاو لە بیرنەکراون و بەلکو بەشێک لە راگەیان کارو پێش کەش کاری بەرنامە تەرفیهیەکان ژن و کچانی کورد وەکو کالای بازرگانی بە کاریان دێنن و دەیان کەنە جێگەی گەمەو گالتەی کۆمەلگای کوردی و جیهانی . بە دەیان وشەی ناڕەواو نادروست دەکەن بۆ خۆ دەرخستن وبەدەست هێنانی پارە لە میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاگەیشتۆتە ئەوەی بەها پیرۆزیە کانی ئاین و نەتوەو کەلتور و کەسایەتیەکانی ولات ڕزگاریان نەبوە لە جنێو و قسەي ناشرین و ناڕەواکانیان بە ئاشکرا سوکایەتی وجنێو بە هەر جی پیرزیەکان هەیە دەیدەن ، جەندین جار پێکەوە ژیانی ئایینی ونەتەوەی کەوتۆتە مەترسی وکێشەی کۆمەلایەتی لێکەوتۆتەوە. هیوادارم یاسایەکی شیاو بۆ ئەو کەسانە دەرچێت لە پەڕلەمانی کوردستان و لایەنی پەیوەندی دار بە دواداجونی جدی بۆ بکەن، لەبەر ئەوەی ئەگەر رێ لەو جۆرو هەوڵە نەشیاوانە نەگیرێ بەدڵنیاییەوە کۆمەڵگەی کوردی بەرەو داروخان و هەڵدێر دەروات و دواتر کۆنترۆلکردنی ئەستەم و قورسەو باجی زۆریشی دەوێ. |