شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن و گونجا و بۆ پێشوازای كردن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران له‌گه‌ڵ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌وه.
له دانیشتنێكدا باس له دانانی به‌رنامه‌یه‌كی پوخت كرا به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له مانگی ره‌مه‌زان بۆ ئمه‌ش بڕیاردرا، جگه له پێشكه‌ش كردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ئایینی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی سنوره‌كه، چه‌ندین وتاری ئایینی تۆماربكرێن و رۆژانه په‌خش بكرێن. سازكردنی ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ئایینی و ئه‌نجامدانی خولی تۆپی پێی ره‌مه‌زان بۆ یاریزانانی سنوره‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجم دانی پێشبڕكێی پرسیار و وه‌ڵام و سازكردنی پێشبركێی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ئه‌و چالاكییانه بوو كه بڕیاریان له‌سه‌ر درا له مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام بدرێن. هه‌وه‌ك جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر كرایه‌وه له راپه‌ڕاندن و به‌جێگه‌یاندنی سه‌رجه‌م به‌رنامه و چالاكییه‌كان.
|