قوربانی کردن بە(مەڕ) تەنها بۆ یەک کەس دەبێت نەک بۆ تەواوی خانەوادە

الٲضحیة بالشاة ٳنما تجزئ عن شخص واحد لا عن ٲهل بیته، وما المقصود من حدیث ٲم المؤمنین عائشة رضي الله عنها؟ قوربانی کردن بە(مەڕ) تەنها بۆ یەک کەس دەبێت نەک بۆ تەواوی خانەوادە، هەروەها مەبەست چییە لە فەرمودەکە حەزرەتی عائیشە رەزای خودای لەسەربێ ؟

 

الحمدللە والصلاة والسلام علی سيدنا رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه..

هەندێک کەس بە هەڵە لە روکەشی هەندێک فەرمودە گەیشتوون..

رای زۆرینەی زۆری زانایان لەوانەیش مەزهەبی خۆمان ئیمامی شافیعی (ڕ.خ) بەو شێوەیە کە قوربانی مەڕو بزن تەنها بۆ یەک کەس دەشێت، بەڵام دەتوانرێت خانەوادەکە بەشدارپێ بکرێت بە (نزا) لە وێنەی پاداشتیدا (مثل الثواب)، هەروەها زانایان فەرمویانە قوربانیەکە بۆ خۆی دەبێت (گەورەی خانەوادەکە) کە قوربانیەکە دەکات، بەڵام شیعاری سوننەتێکی کیفایەتی قوربانییەکە بۆ خانەوادەکەیش جێبەجێ دەبێت، وەک وەڵامدانەوەی سەلام و وەڵامدانەوەی کەسی پژمیو کە سوننەتێکی کیفاییە..واتە ئەگەر کەسێک لە نێو کۆمەڵێکدا پێی هەستا ئیر کیفایەتە..

نەک ئەوەی کە بە یەک مەڕ قوربانی ئیتر ببێتە قوربانی لە بۆ هەموو خانەوادەکە، واته: بەشداریکردنی گەورەی ماڵ بۆ خانەوادکەی لە سەوابیدا مانای ئەوە نییە کە هەموویان قوربانییان ئەنجامداوە ، چونکە بە ئیتیفاق مەڕ و بزن تەنها بۆ یەک کەس دەشێت بەڵام وشترو مانگا بۆ حەوت کەس.. جا مردووبن یان زیندوو جیاوازی نیە لە دروستیدا..بە تایبەت ئەگەر مردووەکە وەسێتی کردبێت واجبە جێبەجێ بکرێت.. تەنانەت لای زانایانی شافیعی قوربانی مەڕێک تەنها بۆ یەک کەس مەسئەلەیەکی کۆ دەنگی و ئیتیفاقییەو بە خیلافی ئەم حوکمە نەهاتووە، ئەگەر نا ئیتر خەڵکی بۆ مانگایەک یان وشترێک دەکاتە قوربانی بۆ حەوت کەس لە سەر دەقی سوننەتی سەحیح کە لە چەندین فەرمودەدا هاوتوە مانگاو وشتر بۆ حەوت کەس دەشێت؟

پاشان ئەگەر قوربانی مەڕێک بۆ زیاتر لە یەک کەس شیاوبوایە، ئەوا پێغەمبەر د.خ مانگایەکی نەدەکردە قوربانی بۆ خێزانەکانی وەک لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە له حەزرەتی عائیشەوە ڕ.خ لەفزی بوخاری (ضحی رسول الله صلی الله علیه وسلم عن نسائه بالبقر) هەروەها ئیمامی موسلیم لە حەزرەتی جابرە ڕ.خ ریوایەتی کردووە، بڕوانە: فتح الباري ج10 ص25

هەروەها لە حەزرەتی جابرە ڕ.خ موسلیم ریوایەتی کردووە کە فەرمویەتی: (نحرنا مع رسول اللە صلی الله علیه وسلم عام الحديبية البدنة عن سبعة والبقرة عن سبعة)

صحیح مسلم برقم 1318. بەدەنەیش تاکی ووشترە نێربێ یانخود مێ..

پاشان حەدیسی: اللهم تقبل من محمد..الخ كه هەندێک کردویانەتە بەڵگە بۆ ئەوەی یەک مەڕی قوربانی بشێت بۆ قوربانی تەواوی خانەوادە بەچەندین لەفزی جیاواز هاتووە لەوانەیش ریوایەتی ابو هریرە ڕ.خ.. فذبح احدهما عن محمد وآل محمد..والٱخر عن ٲمتە من شهد للە بالتوحید ولە بالبلاغ..هەندێک فەرمویانە مەبەست لێی ئەو هەژارانەیە لە ئوممەتاکەی کە دەسەڵاتی قوربانییان نییە ئەمەیش تەئویلێکی باشە..

لەوانەیش لەفزی موسلیمە کە دەفەرموێت: اللهم تقبل من محمد وآل محمد ومن امة محمد...صحیح مسلم بشرح النووي ج13 ص 123

کەجیاوازە لە: عن محمد وآل محمد..

مانای فەرمودەکەیش ئەوەیە: خودایە قوربانی لە محمد و لە ئالی محمد و لە ئوممەتی محمد صلی اللە علیه وسلم وەربگرە.. ئەمەیش تەنها نزایە واتە ئەوانەی کە لەئالی من و لە ئوممەتی من قوربانی دەکەن خودایە لە منیش و لەوانیش وەربگرە.. یان مەبەست بەشداریکردنە لە پاداشتدا وەک پێشەوایانی ئیسلام روونیانکردووەتەوە، هەموو ئەو عیارەتانەیش لە سەرچاوە فیقهی و حەدیسیەکاندا هاتووە( عن الرجل واهل بیتە..)هەمویان ئەو مەبەستەیان هەبووە کە بەشداریکردنیانەبە نزا لە پاداشتەکەیدا یان سوننەتی کیفائی ئەو شیعارە بۆ خانەوادەیش دەنوسرێت، کە ئەگەر یەک کەس کردی سوناەتەکە لادەچێت لەسەر باقی جونکە قوربانی سوننەتێکی کیفائییە..

کەواتە: مانای ئەوە نییە کە یەک قوربانی بۆ هەموو ئەفرادی خانەوادەکە بشێت.. ئەگەر وابا ئەوا هیچ پێویست نەدەبوو خەڵکی قوربانی بکات ، چونکە پێغەمبەر د.خ بۆی کردوون بە لەفزی موسلیم..وعن ٲمة محمد...!!

بۆیە لەفزەکانی تری فەرمودەکەیش واتای وەرگرتنی پاداشتە لە کاتی هەدیەکردنی پاداشتی قوربانیەکە و رەوانەکردنی میسلی سەوابەکەی وەک زانایان دەفەرموون، ئەوەیش مەسئەلەیەکە کە جمهوری زانایانی لەسەرە، تەنها ئیمام ئەبو حەنیفەو ئیمام سوفیانی سەوری کە فەرمویانە کەراهەتی هەیە بەشداریکردنی کەسی تر لە سەوابی قوربانیدا، هەروەها پێشەوا (الخطابی) یش پێی وایە کە فەرمودەکەی حەزرەتی عائیشە ڕ.خ مەنسوخە بە فەرمودەی سەحیحی بوخاری له (باب من ذبح ضحية غیره..)بۆیە عەمەلی پێ ناکرێت، بەڵام مەرجوحە ئەو بۆچونانە، راجیح مەزهەبی جومهورە.. بڕوانە: شرح النووي علی صحیح مسلم ج1 ص122 فتح الباری للحافظ العسقلاني ج10 ص 22..

بۆیە ئیمای ابو حەنیفە ڕ.خ فەرمویەتی کەراهەتی هەیە بەشداریکردنی غەیری کەسی قوربانی کارەکە لە پاداشتی قوربانیەکەدا چونکە ئەو پێی وایە قوربانیکردن واجبە، نەک سوننەتێکی کیفائی، هەر لەبەر ئەوەیشە پێشەوا حەزرەتی شافیعی لە الٲم یدا کتاب الضحایا دەفەرموێت: ئەگەر گومانمان هەبوایە کە قوربانی واجبە، ئەوکات پێمان وادەبوو کە لەسەر هیچ تاکێکی خانەوادە لاناچێت شیعاری قوربانی مەگەر یەکە یەکەیان قوربانی سەربەخۆ ئەنجام بدەن، بەڵام چونکە پێمان واجب نییە، ئەگەر پیاو لە ماڵی خۆیدا یەک قوربانی ئەنجام بدات ئیتر ناوی قوربانی بۆ ئەو ماڵە جێگیر دەبێت و دەکرێت بڵێن ئەو خانەوادەیە قوربانییان تەعطیل و فەرامۆش نەکەردووە ئەو کەسەیش کە لە خانەوادە نەیکردووە ئەوا مانای ئەوە نیە کە فەرزێکی جێبەجێ؟نەکردووە..واتە مادام هەندێکیان کروووویانە ئیتر سوننەتە کیفائیەکەیان بەجێ گەیاندووە..

بڕوانە: موسوعة الٳمام الشافعي كتاب الٲم ج 3ص147.

وە ئەمەی لای خوارەوەیش هەندێک لە دەقی زانایانی فیقهو حەدیسە بۆ زیاتر دڵنییایی موسڵمانانی خۆشەویست بە تایبەت ئەهلی عیلم:

۱- قال شیخ الٳسلام الٳمام محيي الدين النووي في شرحه لصحیح مسلم ج13 ص122 :" واستدل بهذا من جوز تضحية الرجل عنه وعن أهل بيته واشتراكهم معه في الثواب, وهو مذهبنا ومذهب الجمهور و كرهه الثوري وأبو حنيفة وأصحابه وزعم الطحاوى أن هذا الحديث منسوخ أو مخصوص وغلطـه العلمـاء في ذلك فان النسخ والتخصيص لا يثبتان بمجرد الدعوی".

وقال ایضا في المجموع شرح المهذب ج 8ص385 : (فَرْعٌ) قَال أَصْحَابُنَا التَّضْحِيَةُ سُنَّةٌ عَلَى الْكِفَايَةِ فِي حَقِّ أَهْلِ الْبَيْتِ الْوَاحِدِ فَإِذَا ضَحَّى أَحَدُهُمْ حَصَّلَ سُنَّةَ التَّضْحِيَةِ فِي حَقِّهِمْ قَالَ الرَّافِعِيُّ الشَّاةُ الْوَاحِدَةُ لَا يُضَحَّى بِهَا إلَّا عَنْ وَاحِدٍ لَكِنْ إذَا ضَحَّى بِهَا وَاحِدٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتٍ تَأَتَّى الشِّعَارُ وَالسُّنَّةُ لِجَمِيعِهِمْ قَالَ وَعَلَى هَذَا حُمِلَ مَا رُوِيَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ (ضَحَّى بِكَبْشَيْنِ قَالَ اللَّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنْ مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ) قَالَ وَكَمَا أَنَّ الْفَرْضَ يَنْقَسِمُ إلَى فَرْضِ عَيْنٍ وَفَرْضِ كِفَايَةٍ فقد ذكر الاصحاب ان التضحية كَذَلِكَ وَأَنَّ التَّضْحِيَةَ مَسْنُونَةٌ لِكُلِّ أَهْلِ بَيْتٍ هَذَا كَلَامُ الرَّافِعِيِّ* وَقَدْ حَمَلَ جَمَاعَةٌ الْحَدِيثَ المذكور على الاشتراك فِي الثَّوَابِ وَمِمَّنْ ذَكَرَ هَذَا صَاحِبُ الْعُدَّةِ وَالشَّيْخُ إبْرَاهِيمُ الْمَرْوَرُوذِيُّ وَمِمَّا يُشْبِهُ قَوْلَ الْأَصْحَابِ إنَّ الْأُضْحِيَّةَ سُنَّةٌ عَلَى الْكِفَايَةِ قَوْلُهُمْ الِابْتِدَاءُ بِالسَّلَامِ سُنَّةٌ عَلَى الْكِفَايَةِ وَكَذَا تَشْمِيتُ الْعَاطِسِ وَقَدْ سَبَقَ بَيَانُ الْجَمِيعِ فِي أَحْكَامِ السَّلَامِ عَقِبَ بَابِ هَيْئَةِ الْجُمُعَةِ وَاَللَّهُ أَعْلَمُ* وَمِمَّا يُسْتَدَلُّ بِهِ لِكَوْنِ التَّضْحِيَةِ سُنَّةً عَلَى الْكِفَايَةِ الْحَدِيثُ الصَّحِيحُ فِي الْمُوَطَّإِ قَالَ مَالِكٌ عَنْ عمارة بن عبد الله بن طياد أن عطاء ابن يَسَارٍ أَخْبَرَهُ أَنَّ أَبَا أَيُّوبَ الْأَنْصَارِيَّ أَخْبَرَهُ قَالَ (كُنَّا نُضَحِّي بِالشَّاةِ الْوَاحِدَةِ يَذْبَحُهَا الرَّجُلُ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ ثُمَّ تَبَاهَى النَّاسُ بَعْدُ فَصَارَتْ مُبَاهَاةً) هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحٌ وَالصَّحِيحُ أَنَّ هَذِهِ الصِّيغَةَ تَقْتَضِي انه حدیث مرفوع".

وقال الامام النووي رحمه الله ایضا ج8 ص397 :" (فَرْعٌ) تُجْزِئُ الشَّاةُ عَنْ وَاحِدٍ وَلَا تُجْزِئُ عَنْ أَكْثَرَ مِنْ وَاحِدٍ، لَكِنْ إذَا ضَحَّى بِهَا وَاحِدٌ مِنْ أَهْلِ الْبَيْتِ تَأَدَّى الشِّعَارُ فِي حَقِّ جَمِيعِهِمْ وَتَكُونُ التَّضْحِيَةُ فِي حَقِّهِمْ سُنَّةَ كِفَايَةٍ وَقَدْ سَبَقَتْ الْمَسْأَلَةُ فِي أَوَّلِ الْبَابِ* وَتُجْزِئُ الْبَدَنَةُ عَنْ سَبْعَةٍ وَكَذَا الْبَقَرَةُ سَوَاءٌ كَانُوا أَهْلَ بَيْتٍ (اي بیت واحد) أَوْ بُيُوتٍ(اي متفرقة) وَسَوَاءٌ كَانُوا مُتَقَرِّبِينَ بِقُرْبَةٍ مُتَّفِقَةٍ أَوْ مُخْتَلِفَةٍ وَاجِبَةٍ أَوْ مُسْتَحَبَّةٍ أَمْ كَانَ بَعْضُهُمْ يُرِيدُ اللَّحْمَ وَيَجُوزُ أَنْ يَقْصِدَ بَعْضُهُمْ التَّضْحِيَةَ وَبَعْضُهُمْ الْهَدْيَ..".

۲- وقال الٳمام شهاب الدين الٲذرعي في قوت المحتاج الی شرح المنهاج ج10 ص 84 :" قال (والشاة عن واحد) لا نعلم فیه خلافا، وٳن حصلت بها السنة عن ٲهل البیت الواحد كما سبق مع تٲويل ما ٲفهم خلافه من الٲخبار"

۳- وقال الحافظ ابن الملقن في عمدة المحتاج ج 14 ص 320 عند قول الٳمام شيخ الٳسلام النووي: (والشاة عن واحد) قال:" لا خلاف في ذلك فيما علمته، وأما حدیث المطلب عن جابر أنه صلی الله علیه وسلم ضحى بكبش، وقال : « هذا عني وعمن لم والترمذي يضح من أمتي » رواه أحمد والترمذي "، فالمطلب لم يسمع من جابر، وعلى تقديره فهو إشراك في الثواب وهو جائز".

٤-وقال العلامة الفقیە المحدث ابن حجر الهیتمي في تحفة المحتاج ج 4 ص 318 ما نصه:" (و) تجزئ (الشاة) الضائنة والماعزة (عن واحد) فقط اتفاقا لا عن ٲكثر ، بل لو ذبحا عنهما شاتين مشاعتين بينهما لم يجز؛ لأن كلا لم يذبح شاة كاملة وخبر : (اللهم هذا عن محمد وأمة محمد) محمول على التشريك في الثواب وهو جائز ، ومن ثم قالوا له أن يشرك غيره في ثواب أضحيته وظاهره حصول الثواب لمن أشركه وهو ظاهر، إن كان ميتا قياسا على التصدق عنه ، ويفرق بينه وبين ما يأتي في الأضحية الكاملة عنه بأنه يغتفر هنا لكونه مجرد إشراك في ثواب ما لا يغتفر، ثم رأيت ما يؤيد ذلك وهو ما مر في معنى كونها أنها فتنهزل والت سلة كفاية الموافقُ لما بحثه بعضهم أن الثواب فيمن ضحى عنه وعن أهل بيته للمضحي خاصة لٲنه الفاعل كالقائم بفرض الفاية".

٥- وقال العلامة الخطيب الشربیني في مغني المحتاج الی معرفة معاني الفاظ المنهاج ج 4 ص 285 ما نصه:" (والبعبر والبقرة ) جزى كل منهما ( عن سبعة ) لما رواه مسلم عن جابر رضي الله عنه . قال : خرجنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم مهلين بالحج فأمرنا أن نشترك في الإبل والبقر كل سبعة منا في بدنة . وفي رواية له و نحرنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم بالحديبية البدنة عن سبعة ، والبقرة عن سبعة ، وظاهره أنهم لم يكونوا من أهل بيت واحد وسواء انفقوا في نوع القربة أم اختلفوا كما إذا قصد بعضهم التضحية وبعضهم الهدى ، وكذا لو أراد بعضهم اللحم وبعضهم الأضحية ولهم قسمة اللحم لأن قسمته قسمة إفراز على الأصح كما في المجموع . ( تنبيه ) لا يختص إجزاء البعير والبقرة عن سبعة بالتضحية ، بل لو لزمت شخصا سبع شياه بأسباب مختلفة كالتمتع والقرآن والفرات ومباشرة محظورات الاحرام جاز عن ذلك بعير أو بقرة ، وإنما استثنوا من ذلك جزاء الصيد ، فلا تجرئ البقرة أو البعير عن سبعة ظباء لأنه إتلاف فروعي فيه الصورة ( والشاة ) المعينة تجزى ( عن واحد) فإن ذيحها عنه وعن أهله أو عنه وأشرك غيره في ثوابها جاز ، وعليهما حمل خبر مسلم و أنه صلى الله عليه وسلم ضحى بكبشين ، وقال اللهم تقبل من محمد وآل محمد ، ومن أ ن أمة محمد ، وهي في الأولى سنة كفاية كما مرت الإشارة إليه تتأتى من أهل البيت كالابتداء بالسلام ؛ وتشميت العاطس . قال في المجموع : ومما يستدل به لذلك الخبر الصحيح في الموطأ أن أبا أيوب الأنصاري قال : كنا نضحى بالشاة الواحدة يذبحها الرجل عنه وعن أهل بيته ، ثم تباهى الناس بعد فصارت مباهاة ، ولكن الثواب فيا ذكر للمضحى خاصة ، لأنه الفاعل كما في القائم بفرض الكفاية".

واللە تعالی ٲعلم

وصلی الله علی سيدنا محمد وآله وصحبه اجمعین..

 

ٲخوكم في الله

العبد الفقير الآثم الراجي رحمة ربه الغني الراحم

ٲ.د. حسن الشيخ خالد المفتي

اربیل/ كوردستان/العراق

7 ذو الحجة 1442هـ

17 تموز 2021م