پرسه‌نامه‌ به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ سدیق سه‌رگه‌تی

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ* وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ سدیق سه‌رگه‌تی زانای ئایینی‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی شورای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و شورای كۆمه‌ڵ‌و به‌تایبه‌تیش خانه‌واده‌ی مامۆستا ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ تكاكارین سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات‌و مامۆستاش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

إنّا لله وإنّا إلیه راجعون

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان