یه‌كێتی زانایان پشتگیری له‌ بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تایبه‌ت به‌ وتاری هه‌ینی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وتاری رۆژی هه‌ینی مزگه‌وته‌كانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌، یه‌كێتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ پشتگیری له‌و رێنماییانه‌ ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌وه‌ مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ سایتی زانایانی راگه‌یاند: له‌ كاتی نووسینه‌وه‌ی رێنماییه‌كان ئێمه‌ به‌شداریمان كردووه‌، ئێستاش پشتیوانی لێده‌كه‌ین، ده‌شخوازین مامۆستایانی به‌ڕێز جێبه‌جێی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی مزگه‌وت هه‌میشه‌ وه‌كو خۆی به‌ پیرۆزی بمێنێته‌وه‌، دڵنیاشین مامۆستایانمان له‌و ئاسته‌دان.

تێبینی: ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌:

وەزارەتی ئەوقاف خاڵەكانی تایبەت بە رێكخستنەوەی وتاری هەینی مزگەوتەكان و فەتوا بڵاو دەكاتەوە

دوای ئەوەی گفتوگۆیەكی ورد لەنێوان بەرێز وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لەپەرلەمانی كوردستان و سەرۆك و جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و گەورەبەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف لەسەر رێكخستنەوەی باشتری وتاری ئاینی و چۆنیەتی پارێزگاریكردن لەپیرۆزی مزگەوت و رێزی ئیمام و خەتیبی مزگەوتەكان و پابەندبوونی وتارخوێنی

.
مزگەوتەكان بەرێنماییەكانی وەزارەتی ئەوقاف كرا ،وەزارەتی ئەوقاف بەئیمزای بەرێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەم بڕیار و رێنماییانەی دەركردوە :

1. پرەنسیپی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و یەكتر قەبولكردن لە هەرێمی كوردستان ، لە گوتاری ئایینی دا رەنگ بداتەوە .
2. دەبێ گوتاری ئایینی ببێتە سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ئاشتی و گەشبینی و كلتوری لێبوردەیی و دووربێت لە ناو ڕزاندن .
3. مینبەری مزگەوتەكان وەكو پێگەیەكی پیرۆز و گشتی و بەكارهێنانی لێپرسراویەتیەكی گەورە تەماشا بكرێت ، مولكی هیچ كەس و لایەنێك و بۆچوونێكی دیاری كراو نیە و دەبێ پەندو ئامۆژگاری لە وتارەكانی سەردەمی پێغەمبەر محمد(صلی الله علیە وسلم) وەربگیرێت .
4. ئەزموون و بەرژەوەندی و خەباتی میللەتەكەمان ئەركێكی پیرۆز و گرنگی سەر شانمانە ، رۆلی بەرچاویش لەم بارەیەوە ئەكەوێتە ئەستۆی زانایانی ئایینی ئیسلام ، كە لە دێر زەمانەوە لە ئاراستە كردنی كۆمەڵگە ، رۆلێكی كاریگەر و بەر چاویان هەبووە .
5. پیادە كردنی پرۆگرامی شارستانیەت لە ئاراستە كردنی موسلمانان ، دوور لە دەمارگیری مەزهەبی و تایفەگەری و رەگەزیی.
6. هەڵسانی ووتار بێژە بەرێزەكان بە بڵاوكردنەوەی بنەماكانی (مافەكانی مرۆڤ و ئافرەت و منداڵ و چۆنیەتی پاراستنی ژینگەو پاك و خاوێنی) ، بەو شێوەیەی كە پێویستە زانایانی ئایینی ئیسلامی پیرۆز داكۆكی لێبكەن 0
7. پاپەندبوونی ووتار بێژ بە بنەماگشتیەكانی هونەر و زانستی وتاربێژیی .
8. گوتاری ئایینی دەبێ گەشبین بێ ، هەروەها گیانی ئومێد و هیواو بەردەوام شحنەی امان و تەزكیەی رۆحی بلاو بكاتەوە .
9. پاراستنی دەست كەوتەكانی میللەتی كورد ، لە هەبوونی سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی نیشتیمانی و حكومەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئەركێكی پیرۆزی گشت هاوڵاتیانە ، بە تایبەتی مامۆستایانی ئایینی بە جەخت كردن لەسەری .
10. ئەم بابەتانەی سەرەوە رێك بخرێت ، وەكو پرۆگرام (منهج) بۆ خول و سیمینارو دانیشتنەكانی تایبەت بە پێشنوێژو ووتار خوێنەكان ، كە وەزارەتی ئەوقاف سازی دەكات .
11. مامۆستای مزگەوت بۆی نیە رێگە بداتە هەر كەنالێكی تەلەفزیۆنی بۆ گواستنەوەی ووتاری هەیینی بەبێ رەزامەندی راگەیاندنی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف یان هەر بەرێوەبەرایەتیەكی ئەوقاف لە دەڤەرەكە .
12. مامۆستای مزگەوت كاتێ مۆلەت وەردەگرێ پێویستە ئاگاداری بەرێوەبەرایەتیەكەیان یان تێبینەرایەتیەكەیان لە ئەوقاف بكات بۆ دانانی مامۆستایەكی تر لە شوێنی ئەم .
13. لەبەر ئەوەی لێژنەی بالای فەتوا لە هەرێمی كوردستان هەیە بۆیە نابێ مامۆستایانی ئایینی لە كاتی ووتاری هەیینی فەتوا بدەن .
14. هەر مامۆستایەك پابەند نەبێت بەم رێنماییانەی سەرەوە خۆی بەرپرسیار دەبێ وە لێپێچینەوەی لەگەل دەكرێت .