محمد مه‌لا نجم ا‌لدین_ zanayan.org
له میانه‌ی چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له سلێمانی، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 18/7/2010 له هۆڵی (مهم و زین) له سلێمانی، ڕێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ) (pda) كۆڕ‌و سیمینارێكی به‌ناوی (پلانی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆی كراوه ده‌رباره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر ) بۆ ڕوژنامه‌نوسان و مامۆستای ئاینی ئه‌نجامدا، كه زیاتر له 25 ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری كه‌ناڵ و ڕادیۆكان به‌شداریان تێداكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مامۆستا (نجم ا‌لدین وادی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری تێدا كرد، ئاماده‌بووان چه‌ند پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی مامۆستای ناوبراو كرد و مامۆستاش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه و له‌و میانه‌شدا باسی زۆرێك له كاره‌كانی مامۆستایانی ئاینی به‌گشتی و یه‌كێتی زانایان كرد به تایبه‌تی كه كاری زۆر جدیان كردووه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده ناپه‌سه‌ندانه، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه یه‌كێتی زانایان پرۆژه‌ی (مأزونی شه‌رعی) داوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی هاوسه‌رگیری، پاشان له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ئاماده‌بووان داوای ئه‌وه‌یه‌یان كرد له مامۆستا نجم ا‌لدین وادی كه هه‌وڵبدات ووتاری هه‌ینی داهاتوو باسی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه‌ی هاوسه‌رگیری به‌زۆر كردن) بكات، ئه‌وانیش تۆماری بكه‌ن و له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوی بكه‌ونه‌وه، مامۆستای ناوبراو به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان كه ووتاری هه‌ینی داهاتوو ته‌رخان بكات بۆ باسكردنی ئه‌و كێشه‌یه، وه واده‌ی ئه‌وه‌شی دا به ڕۆژنامهنوساو په‌یامنێران، كه یه‌كێتی زانایان هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ له‌بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه . |