یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه، بۆ یه‌كه‌مجار له رۆژی (21/9/1970) له گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به چاودێری‌و ئاماده‌بوونی مەرحوم مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراوه. ئەم ڕێکخراوە له هه‌ر سێ بواری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌یی كار ده‌كات. بواری ئایینی تایبه‌ته به گەیاندن و پارێزگاری لێکردن و بڵاوکردنەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. له بواری نه‌ته‌وه‌ییش وه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت و داکۆکی کارە لە مافەکانی له بواری پیشه‌ییش پارێزگاری له مافه‌كانی زانایانی ئایینی ئیسلامی ده‌كات. ئەم ڕێکخراوە هەرلەسەرەتای دامەزراندنیەوە فێرگەی پێگەیاندنی مەردان بووە ، چەندەها پێشمەرگەی پێگەیاندووە و لە ڕیزەکانی شۆڕشی ڕەوای گەلەکەمان لەدژی داگیرکەر و ستەمکاران خەباتیان کردووە. یه‌كێتی زانایان خاوه‌نی پۆلێك شه‌هیدو قوربانییه، که هه‌ندێکیان شه‌هیدی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ندێکیان شه‌هیدی دەستی ڕەشی تیرۆر و غافڵکوژین، بەدەر لەوەش مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشدا جگە لە کاری پیرۆزی ئیرشاد و وتار و پێشنوێژی کردن لە بواری فێرکردنی نەخوێندەوار و منداڵانی شۆڕش دەوری مامۆستا و لە بوارەکانی دیکەش وەک کاروباری دارایی و ئیداری ڕۆڵیان هەبووە وخزمەتیان کردووە ، لەو کاتەوە تاکو ئێستا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان قوتابخانەیەکە و کادیری سەر ڕاست و ئەمین و چالاک پێشکەش بە کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لە حاڵی ئێستاشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خاوەن بڕوانامەی بەرزن و لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا مامۆستان و وانە دەڵێنەوە و لە زۆر بوارەکانی دیکەشدا پێشەنگن و هەروەها لە کاری ئیداری و بەڕێوەبردنی فەرمانگە حکومیەکان بەڕێوەبەرن و خزمەت دەکەن ، لەم یادە پیرۆزەدا پێشنیار دەکەم یەکێتی زانایان گرنگی زیاتر بدات بەم بوارە و پڕۆژە و بەرنامەی تۆکمەی هەبێت بۆ زیاتر پێگەیاندنی ئەندامانی زانایان لەبواری کارگێڕی و بەڕێوەبردن و بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کار لەسەر ئەوە بکرێت بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕیەکان بە ئەندامانی چالاک و شارەزا ی زانایان بسپێررێت ، هەقوایەحکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆڵ و گرنگی ئەم توێژە گرنگە بزانێت و سود لە دڵسۆزی و سەرڕاستی و لێهاتوی و نیشتمانپەروەری زانایانی ئاینی وەربگرێت و لە کایە گرنگەکاندا پشتیان پێببەستێت چونکە هەوێنی سەرکەوتن و چاکسازی و پێشکەوتنی کوردستانن . |