لە تریفەی مانگی لەدایک بونی (ربیع الاول)ەوە خەرمانەی مانگی خواناسی دونیای دڵ و نیشتیمانی ڕۆحیان ڕۆشنکردەوە، لە ئاسانەی ئاسمانەوە هەوری ڕەحمەت دڵۆپ دڵۆپ ئاوپرژێنی ژیان دەکات مەملەکەتی بەندایەتی لەهەرچی بت و شیرک هەیه پاککردەوە مێرگی ئیمان و باوەڕی سەوز کردو تۆوی ئیمان خواناسی لە نێو دڵا ڕوان و شکۆفەی ڕەنجی دینداری دۆزەخی ژیانی گۆڕی بە بەهەشتی بەندایەتی. ئەی شامرۆڤی خواویستی بەبۆی نێرگسی ڕوتەوە ژیانت ئاوەدانکردەوە، مرۆڤت لە خوی خراپی ئاژەڵی پاک کردەوە ، دوکەڵی ڕەشی ستەمکاری بەنوری هیدایەتی دادپەروەری یەکسانی و ئۆقرەیی کردە دیاری . ئێمە ئەمڕۆ دوای (١٤٤٣)ساڵ هێشتا تینوی قومێ ئاوی عەدالەتتین ، هێشتا بتخانەکانی نێو ناخمان کڕنوش بۆ بتەکانی ڕۆژگارەبا ، هێشتا شوعلەی حەقی خواناسی تراویلکەی سەحرای ژیانی نیشان نەداوین ، هەتا ئێستە نەزاڵم و ستەمکار دەناسین نە پەی بە دۆست و خۆشەویست دەبەین ، هۆ ئازیزەکەی خوای تاقانە فریای دڵ و ژیان مان کەوە لەهەمووساتێک زیاتر پێویستیمان بەتۆهەیه ، لەهەموو وەختێک زیاتر ئاتاجمان بەڕەوشت و مامڵە نورینەکانی تۆهەیە، ڕۆحمان تاسەی قومێ ئاوی کەوسەری تۆدەکا، دڵمان ئیشتیاقی دیداری تۆ دەکات ، چاومان تاسەی یەک نیگای جوانی ڕوخسارتەکا، زوبانمان خۆزگە بە یەک وشەی سڵاو ددکات .... تا ژیانمان ئاوەدان و ڕۆحمان زیندو پڕئیمانبێ.. سڵاو لەڕۆژەکانی ژیانت ... سڵاو لە خۆت و گشت یارانت... دەسا خوایە بەنوری ناسینی خۆت دڵمان هەموو ڕۆشن بکە، ئەوسرداری پێغەمەبەرانە بە مەقام و مەحموود شادکەو ئێمەش بەتکاو شەفاعەتی دڵ خۆش بکە.....ئامین. |