یاریچییه‌كى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌ناو فڕۆكه‌دا نوێژ ده‌كات....

ئیبراهیم ئه‌فیلاى یاریزانى به‌ناوبانگى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌دواى یارى یانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڕیاڵ سۆسیداد هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانى نوێژ بۆ ماوه‌یه‌كى درێژو ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ى سه‌رسامى سه‌رجه‌م سه‌ر نشینان و ڕۆژنامه‌نوسانى ناو فڕۆكه‌كه‌.

شایانى باسه‌ سه‌رنشینانى ناو فڕۆكه‌كه‌ وه‌ك لایه‌نگرى به‌رامبه‌ر ئیبراهیم ئه‌فیلاى بێ ده‌نگ بوون تا كۆتایى هێنا به‌ئه‌نجامدانى نوێژه‌كه‌ى.
ئه‌م ڕووداوه‌ش بووه‌ مانشێتى زۆرێك له‌ڕۆژنامه‌و سایته‌ جیهانیه‌كان.

كۆمه‌ڵنیووز