باس له جیهانی ئیسلامی به گشتی ناکه‌م، مه‌به‌ستم هه‌رێمی کوردستانه، له‌م هه‌رێمه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خۆت ببیته مه‌لایه‌کی ئاینی یان کوڕێکت بکه‌یته مه‌لا زۆر زه‌حمه‌ت نییه و باج و شه‌ونخونی زۆری ناوێت تاکو پێت بگوترێت مه‌لا. به‌ڵکو خه‌ڵکانێکمان هه‌بوون وه به‌رده‌وام هه‌مانن که هیچ عومقێکی زانستیان نیه و بگره خه‌ڵک هه‌یه ئهلف و بێی سه‌ره‌تای خوێندوه‌و پێشی ده‌گوترێت مه‌لا، به‌چاوی خۆمان بینیمان بارودۆخی سیاسی، ئابوری، به‌رژه‌وه‌ندی....، مه‌ندیلی خسته سه‌ر سه‌دان که‌س که هیچ شایه‌نی ئه‌و پیشه‌یه نه‌بوون، که هه‌مووشمان ده‌زانین که ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هه‌م توێژی زانایانی ئاینیش چ زیانێکیان له‌ده‌ست ئه‌م مه‌لایانه بینیوه. به‌ڵام گه‌ر بته‌وێت ببیته زانایه‌کی ئاینی مامۆستایه‌کی ئاینی پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتوو، بێگومان ئه‌بێت شه‌ونخونی زۆر بکه‌یت و باجی باش بده‌یت، واته هه‌روا ئاسان نییه‌و نا‌توانیت به جل و به‌رگی ئاڵا‌و واڵا خۆت قه‌له‌باڵغ بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ببیته زانایه‌کی ئاینی، ده‌کرێت به‌م جلانه بیته مه‌لا، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ببیته زانا. دیاره بۆ ئه‌وه‌ی تۆ نوێنه‌رایه‌تیه‌کی جوان و سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌ر ئاینێک بکه‌یت، پێویسته شاره‌زایی و کارامه‌یی ته‌واوت هه‌بێ له‌سه‌ر ئاینه‌که له‌لایه‌ک، له تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له دونیا‌و له‌ده‌ورو به‌رت له لایه‌کی تره‌وه، به جۆرێک که زانست و شاره‌زایت به پێی خواستی زه‌مه‌ن و قوناغ و ئه‌و بارودۆخه بێت که تۆ و جه‌ماوه‌ره‌که‌ت تیایدا ده‌ژیت. بۆیه زۆر زه‌رورو پێویسته مامۆستایانی ئاینی ئیمڕۆ هه‌وڵبده‌ن خۆیان چه‌کدار بکه‌ن به چه‌کی زانستێک که واقیعه‌ن گونجاو بێت بۆ خۆ گونجاندن له گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌و ئه‌و زه‌مه‌نه، واته هه‌وڵی به‌هره‌مه‌ند بوونی به‌رده‌وام بده‌ن له‌ته‌واوی ئه‌و زانسته مرۆیی و خزمه‌ت گوزاریانه‌ی که وه‌کو زه‌روره‌تێکی هه‌نووکه‌یی وان بۆ ژیانی شارستانیه‌تی ئیمڕۆ و له‌وێوه ئه‌م زانستانه ئاوێته‌ی په‌یامه پیرۆز‌و ئاینیه‌کان بکه‌ن و له ئه‌نجامدا هه‌م خزمه‌تی ئاینی پێ بکه‌ن، وه هه‌م خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌تی پێبکه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئایین ده‌که‌ن له جیهان به گشتی و له‌هه‌رێمی کوردستانیش که خۆیان له مامۆستایانی ئاینی ده‌بیننه‌وه به پله‌ی یه‌که‌م، هیچ به‌هره‌یه‌کیان نه‌بوو له ته‌واوی زانسته مرۆییه سه‌رده‌میه‌کان، دوور بوون له واقیعی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان، که‌سایه‌تیه ئاینیه‌که‌یان کۆپی که‌سایه‌تیه‌کی سه‌د ساڵ پێش خۆیان بوو، له جیهانی پڕ پێشکه‌وتنی ئه‌مڕۆدا، وه هه‌وڵیاندا زۆر کلاسیکیانه بانگه‌واز بۆ دین و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و واقیع بکه‌ن، شاره‌زایی ته‌واویان نه‌بوو له دینه‌که‌ی خۆیان، یاخود ئه‌و زانسته‌ی که هه‌یانه هی ئه‌و قۆناغه نه‌بوو به‌ڵکو هی زه‌مه‌نێک پێش خۆیان بوو، ئه‌وه وه‌کو (ئیبن قه‌یم) ده‌فه‌رموێت: له جیاتی سود گه‌یاندن به ئاینی ئیسلام زیانیان زیاتر ده‌بێت بۆ خودی ئاینه‌که. بێگومان له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه ئه‌و به‌ڕێزه ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ئایینی ئیسلام بکات به‌و شێوه‌ی که ئایین ده‌یه‌وێت. بۆیه ده‌بێت و فه‌رزه مامۆستایانی ئاینی، خۆیان له مه‌لای ئاینی بگوازنه‌وه بۆ زانای ئاینی، بێگومان ئه‌و کاره‌ش هه‌روا ئاسان نیه، به‌ڵکو ده‌بێت هیممه‌تی به‌رزو کۆششی ماندو نهناسانهو موتابه‌عه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌بێت. |