به مه‌به‌ستی رێكخستنی كاروباری پرسه له مزگه‌وته‌كان، لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، هه‌ڵستان به تاوتێكردنو گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكخستنی كاروباری پرسه له چه‌مچه‌ماڵ.
مه‌لا عه‌بدولوه‌هاب شێخ عومه‌ر به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵا به (zanayan.org)ی راگه‌یاند: له چه‌مچه‌ماڵا ریوڕه‌سمی پرسه به شێوه‌یه‌كه، كه ئه‌ركی خاوه‌ن پرسه گران ده‌كات، ئێمه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه ده‌مانه‌وێت كارێك بكه‌ین، كه پرسه به‌سه‌ر خاوه‌ن پرسه ئه‌ركی سووكترو كه‌متر بێت، بۆ ئه‌وه ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به سنووری چه‌مچه‌ماڵمان داناوه، كه داوامان كردووه، كه ماوه‌ی پرسه دانان له دوو رۆژه‌وه بكرێته‌وه دوو تاقه رۆژ، هه‌روه‌ها پاره‌ی قورئانخوێنیش به‌و شێوه‌یه بێت، كه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دیاریكراوه، ئه‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی یه‌كه‌ی ئیداری چه‌مچه‌ماڵا قائیمقامی چۆهمچهماڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان كردووه، ئه‌وانیش هه‌موو پشتیوانی‌و هه‌ماهه‌نگیان بۆ كردووین.
شیاوی گووتنه له (2007)ه‌وه لقی چه‌مچه‌ماڵا كار له‌سه‌ر ئه‌وه دهكاتو، ئێستاش به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
|