قورئان سەرچاوەی ژیانسازی و کامەرانی مرۆڤایەتیە


بێگومان مرۆڤایەتی بە درێژایی چاخ و سەردەمەکان یاساو سیستەمە مرۆڤ کردەکان و یاساو ئەزمونە مرۆڤیەکانی تاقیکردەوەو بەدرێژایی مێژوو هەموو ئەوانە ئەزمون کران،سەرەنجام دەرکەوت کەئەو سیستەمە دەستکردو بەرهەمە مرۆییانە،ئەگەر لە ڕوانگەی نیگای خوایی و ژێر ڕۆشنایی پەیڤەکانی پەروەردگادا نەبێت و بەڕێنمویی خوایی بەهرەوەر نەبێت هەرگیز دادپەرەوەری و یەکسانی و کامەرانی بەدەست ناهێنێ،بەڵکو لەبری ئەوە بەرەو ئارەزو پەرستی مروڤ دەڕوات یا لەبەرژەوەندی گەلێک لەسەر حسابی گەلێکی تر یان هۆزێک لەسەر حسابی هۆزێکی تر یان چینێک لەسەر چینێکی تر سەرەنجام ستەمێکی زۆرو ناهەقی گەورە بەدێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ڕویداوە
بۆیە گەر پەڕواێکی مێژوویی یان هەر پەڕاوێکی یاسایی بخوێنینەوە تەنانەت لەم سەردەمشدا کە دەنگۆو سەدای مافی مرۆڤ و یەکسانی هەیە،بەڵام بێگومان هەموو مرۆڤێکیش دەتوانی ئەم جیاوازییە هەست پێ بکات کە بەئاشکرا لە وڵاتە زلهێزەکان بونیان هەیە بەتایبەت لە ئەمریکا دەتوانین جیاوازی مامەڵە ببینین لە نێوان کەسێکی ئەمریکی و کەسێکی غەیرە ئەمریکی جا هەرکەس و نەتەوەیەکی تربێ،وەجیاوازی لەنێوان خودی ئەمریکیەکانیش تەنها گەربێت و موسڵمان بێ بائەمریکیش بێ بەڵام بەچاوێکی جیاوازبۆی ئەڕوانن و  مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵدا ئەکرێ،یاساکانی نەتەوە یەکگرتوەکانیش کەبەسەر جیهاندا جێبەجێ دەکرێت کەلەساڵی ۱۹٤٥دانراوە ئەویش لەدوای دوو جەنگی گەورەی جیهانی مەترسیدار کە ملیۆنەها بەڵکو دەیان ملیۆن کەس بونە قوربانی ئەو جەنگانەش هەر بەهۆی ستەم و نایەکسانی و ڕەگەز پەرستی ڕوویاندا،کاتێ وڵاتانی هاوپەیمانی و براوەکان کۆبونەوەو یاسای نەتەوە یەکگرتوەکانیان نوسی لەسەر بنچینەی دادپەروەری و یەکسانی و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی،لەم کاتەشدا مرۆڤایەتی لەڕەگەز پەرستی ڕزگاری نەبوو،هەربۆیە مافی ڤیتۆ درا بەو پێنج وڵاتە سەرکەوتوەکەی جەنگی جیهانی،ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی یاساو ڕێسایی مرۆڤانەی بەرژەوەندی خواز ناتوانێ دادو ماف و یەکسانی دەستەبەر بکات،لێرەدا نیگاو سروشتی خوای بەدیهێنەر مرۆڤەکان دێت و هەموو مرۆڤەکان لەلای خوا یەکسانن،ئەگەر کەسێک لەخواترسترو پارێزگارتریش بێ لەگەڵ ئەمەشدا پەروەردگاری جیهان بەسۆزو میهرەبانە لەگەڵ هەمویاندا سۆزی میهری خوا لەدونیادا جیاوازی ناکات لە نێوان موسڵمان و بێ باوەڕ،ئەوە سۆزو بەزەیی خوایە لە قیامەتدا کەموسڵمانان لەبێ باوەڕ جیادەکاتەوە،لێرە بازنەیەکی فراوانتر هەیە لەبازنەی موسڵمانێتی ئەویش بازنەی مرۆڤایەتیە،کەخوا ئەفەرموێ"ولقد کرمنا بنی آدم"گەر تەماشای قورئانیش بکەین سەرەتاو کۆتاییەکەشی باس لەم بازنەی  مرۆڤایەتیە،سەرەتاکەی ئەفەرموێ"الحمدلله رب العالمین"کۆتاییەکەشی ئەفەرموێ"من الجنة والناس"
وەخوا بەشێوەی گشتی ئەفەرموێ"والأرض وضعها للأنام"
یاخود"وما أرسلناك إلا رحمة للعالمین"یان وما أرسلناك إلا كافة للناس"
لەڕوانگەی پێویستی تەواوی ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کەدەبێت بنچینەکانی یاسادانان پشت ئەستوربێت و لەسەر بنەمای یاسای خوای گەورە سەرچاوە بگرێت کە جیاوازی لەنێوان مرۆڤەکاندا ناکات،ئەگەر بەکاروکردەوەو کۆششی زیاتر نەبێ ڕێزی هیچ کەس و نەتەوەیێ نادا بەسەر کەس و نەتەوەی تر،بۆیە هەموان ئەو ڕاستیە دەزانن کە جگە لە ئیسلام مرۆڤایەتی نەیتوانیوە دادپەروەری لە نێوان دینێک و یەکێکی تردا ڕابگرێت،پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێت کەتەشریفی هاتە مەدینە پەیمانێکی٤۷ بەندی نوسی کە ۲۷خاڵیان دەربارەی جولەکەو ئاینەکانی تری جگە لەموسڵمانان بوو،هەموو مافێکی هاوڵاتی پێ بەخشین،بۆیەکەم جار لە مێژوودا ئیسلام ئەوەی تۆمار کرد،کەهەر کەسێ شتێ بەدیل و گیراو ببەخشێ،ئەوە خوای گەورە پاداشتی گەورەی بۆ دەنوسێت"ویطمون الطعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیرا٭انما نطعمكم لوجه الله لا نرید منكم جزاء ولا شكورا"
خۆئاشکرایە ناگونجێت ووشەی"اسیر"بەسەر موسڵماندا ببرێت،بەڵکو گیراوو ئەسیر بریتیە لە کافرێک کەلەلایەن موسڵمانێکەوە بەدیل گیرا بێت،واتە کەسێکی شەڕکەر دەگیرێت بەڵام تۆ چاکەو دادپەروەری لەگەڵ دەنوێنی،
بۆیە گومان لەوەدانیە ئەم قورئانەی خوای گەورە ناردی بۆ گرۆیی بەشەرییەت خۆی لەخۆیدا ڕەحمەت و سۆزو بەزەیی و کامەرانی خوا بو بۆ جیهانیان،چونکە تەنهاو تەنها ئەو دەتوانێ دادپەروەری ڕاستەقینە فەراهەمکات و بچەسپێنێت،هەر لەژیانی پێغەمبەری خوادا درودی خوای لەسەربێت لەبابەتێکی دادگەریدا کەپیاوێکی جولەکە تۆمەتبار کرابوو گومانەکان لەدەوری ئەو بوون بەڵام بێ تاوان بوو هەندێ لەموسڵمانەکان دەچونە خزمەت پێغەمبەری خوا کەلایەنگیریان بکات زۆری نەمابوو پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ بەقسەکانیان کاریگەر بێت و بەسروشتی مرۆڤانەی خۆی بڕیار بدات،خوای گەورە لەسەرووی حەوت ئاسمانەوە ئایەتی ناردە خوارەوەو فەرموی"ولا تكن للخائنین خصیما"واتە مەبە پارێزەری کەسی خیانەتکارو درۆزن و تاوانبار، ئیتر جولەکەکە بێ تاوان دەرچوو و بڕیار لەبەرژەوەندی ئەو دەرچوو لەبەرامبەردا ئەو هاوەڵەی لەگەڵ پێغەمبەری خوادا جیهادی دەکردو تێ دەکۆشاو شمشێری هەڵدەگرت و بەرگری لە پێغەمبەر دەکرد بڕیار لەسەر ئەوو لەدژی ئەو دەرچوو وە خوای گەورە بەخیانەتکار ناوی دەبا چونکە ویستویەتی ڕاستیەکان بشێوێنێ!
بۆیە ئەم قورئانە باشترین ڕێگامان نیشان ئەدا،بەڵام گرفتی ئێمە ئەوەیە بەتەواوی پابەندی قورئان نین،گرفت لە ئیسلام و قورئاندا نیە،ئەم قورئانە گەورەیە بەڵام ئێمه پارێزەرو جێبەجێکارێکی خراپین،وەلەگەورەترین بەخششەکانی خوا بۆ ئەم ئوممەتە،بریتیە لەم قورئانە پیرۆزە کەخوای گەورە وەک کەتەلۆکی ژیانی ناردوەو بڕیاری پاراستنیشی داوە،چونکە مرۆڤایەتی بەبێ وەحی خوایی گومڕا دەبێت،هەروەک پێشتر گومڕابوو،ئاژاوەو ململانێ سەری هەڵدا،هەندێکیان هەندێکی تریان دەخوارد و دوژمنایەتی بەرپابوو،هیچ مەرجەعیەتێک نەبوو بڵێت ئەوە ڕاست و هەقەو ئەوەش خراپ و ناڕەوایە جائەگەر وەحی خوا نەبوو ئیتر سایای جەنگەڵ و هێز دەور دەبینێ هەروەک ئەمڕۆ دەبینین ماوەیەکی زۆرە 
 ڕۆژئاوا ئەم یاسای هێزە جێبەجێدەکات،لەبەر ئەوە پابەندبوون بەم قورئانە ڕێگای ڕزگاری و بەختەوەری و سەرفرازی و ماف و ڕێزە،چونکە هیچ بەخششێک بۆ مرۆڤایەتی نیە گەورەتربێ له ئیسلام و قورئا،خوا ئەفەرموێت"یمنون علیك أن أسلموا قل لا تمنوا علي إسلامكم بل الله یمن علیكم أن هداكم للإیمان إن كنتم صادقین"
یاخود ئەفەرموێ"إن هذا القرآن یهدی للتی هي أقوم ویبشر المٶمنین الذین یعملون الصالحات أن لهم أجرا كبیرا"
یانیش ئەفەرموێ"ونزلنا علیك الكتاب تبیانا لكل شيء وهدی ورحمة وبشری للمسلمین"بەو ئومێدەی بگەڕێینەوە سەر شاڕێگای قورئان و ئەم قورئانە ڕۆشن بکەینەوەو بیگەیێنین بەخەڵک.