1- ئەنجامدانی کاروکردەوەکانت بەوپەڕی دڵسۆزی (الاخلاص) وە بۆ خوای گەورە. 2- تەوبە کردنو پەشیمان بونەوە لەهەموو گوناهەکان و زۆر داوای لێخۆشبونکردن لەخوای گەورە بەوتنی( استغفر اللە). 3- بەڕۆژوو بوون. وەبەڕۆژووبونی ئەندامانی جەستە لە حەرامکراوەکان وەک( باسکردنی خەڵکی بەوشتانەی کەپێی ناخۆشە( الغیبه) قسەهێنانو قسە بردن( النمیمه) درۆکردن( الكذب).....هتد. ) 4- سوربون لەسەر بەربانگ پێکردنەوەی ڕۆژوەوان بەپێدانی خواردن پێیان تا ڕۆژووی پێ بشکێنن. 5- ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان بەکۆمەڵ لەمزگەوتداو ئەنجام دانی شەو نوێـژ. 6- زۆر خوێندنی قورئانی پیرۆز و بیر لێکردنەوەی و وەستان لەسەر ئایەتەکانی. 7- زۆر زیکرو یادی خودا کردنو ڕاهێنانی زوبان لەسەری و زۆر وتنی(لاحول ولاقوه إلا بالله)و (اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عنا) 8- پاڕانەوە.. بەتایبەتی لەکاتی بەربانگ کردنەوەدا.. وە لەنێوان بانگو قامەتدا و لەپێشو پاشی نوێژی بەیانی و کاتەکانی تر. 9- ماڵ بەخشین لەڕەمەزانداو گەربتوانیت ئەم ۳٠ ڕۆژە بەردەوام بیت لەماڵ بەخشین ئەوندەی کەلەتواناتدا هەیە ئەگەر ڕۆژانە ۱٠٠٠ دیناریش بێت چونکە پێغەمبەری خودا درودی خوای لەسەر بێت سەخاوەت ترین و بەخشندە ترین مرۆڤ بووەو لەڕەمەزاندا سەخاوەتترین و بەخشندە ترین بوە زیاتر لەهەموو کاتەکانی تر ،وەگەورەترینو باشترین ماڵ بەخشین ئەوەیە کەبەنهێنی بێت. 10- مانەوە لەمزگەوتدا (الاعتكاف ) لە ۱٠ شەوی کۆتایو زیندوکردنەوەی بەخوداپەرستی ، لە۱٠شەوی کۆتایدا شەوی قەدری پیرۆزی تێدایە کە خێرو پاداشتی خوداپەرستی لەو شەوەدا زیاترە لە ۱٠٠٠ مانگ. 11- بزانن ئەوەی کەخوای گەورە گەیاندیە مانگی ڕەمەزان ئەوە گەیاندویەتیە دەرگایەک لەدەرگاکانی بەهەشت کەناوی دەرگای ڕەیانە. 12- داواکارم خوای گەورە بمانگەیەنێتە کلیلەکانی خێرو چاکە لەڕەمەزانداو یارماتیمان بدات بۆ کاری چاکە. اللهم امین
|