باوەڕداری ڕاستەقینە هەمیشە لەبیری ئەوەدایە كەچۆن بتوانێ خوای پەروەردگار لەخۆی ڕازی بكات وڕازیبونی ئەودەستەبەر بكات، بۆیە ئاوات وخۆزگەی بەسەلامەتی دەرچون لەژیانی پڕ ناڕەحەتی وئیش وژانی دونیا بۆ دونیایەكی بڵندی هەتاهەتایی و پڕ لەچێژیی مادی و مەعنەوی، چۆن فەراهەم بهێنێ؟ بۆ دەستكەوتنی پاداشت ولێخۆشبونی یەكێك لەو ڕێگا و كاتانە شەوانی قەدری پیرۆزە، شەوی ڕێزلێگیراو...... شەوی ئاوەدانی، شەوی نورانی بوونی بونەوەر..... شەوی بێداربوونی بەندەكان، شەوی سەرقاڵبوون بەڕۆح و دوركەوتنەوە لەمادیات و ویستو حەزەكان... شەوی ڕەنگاڵەبونی كوچەو كۆڵانوماڵو شارە بەخۆشەویستیوئەوین، شەوی........ هتد.. پێغەمبەری پێشەوامان (د.خ) وەك مژدەیەكی تری دڵو ڕۆح ڕفێن دەفەرموێت:( من قام لیله القدر ایمانا واحتسابا غفرله ماتقدم من ژنبه) یانی هەركەسێك شەوی قەدر زیندوو بكاتەوە بەباوەڕێكی بەهێزوچاوەڕێكردنی پاداشتی خوایی، خوای بەمیهر لەسەرجەم تاوانەكانی ڕابردووی تەمەنی خۆش دەبێت. بەخشینی ئەم شەوەی قەدر لە(12) مانگدا، نیعمەتێكی گەورەو نایابی خوایی یە كەمنەتی خۆی ڕشتووە بەسەرماندا (وان تعدوا نعمه الله لاتحصوها ان الله لغفور رحیم) ئەو نیعمەتەی كەخێر وپاداشتی هەزارمانگی لێ دەچنیتەوە، تەمەنی چاكەتی پێ درێژ و گەورە دەبێ، ئەو نیعمەتەی كەئاوێزانت ئەكات لەگەڵ سەلام وئامین وتەوقەی فریشتەكانی، هەتا دەمی بەیان ( سلام هی حتی مگلع الفجر). سەیركەن (ئاشتی وئاسودەییوسەرفرازی) فریشتەكان چەندە وزەبەخشە، بێجگە لەمانە ئەبێ چێژ هەبێت هێندەی ئەم شەوانە ئاسودەبەخشو وزەبەخش بێت، چونكە وزەیی فریشتەكانو حەزرەتی جوبرەئیل لەسەر زەوی، زەوی وزەی نورین وئاشتیوخۆشەویستی دایپۆشیوە، هەروەها جارێكی تر گەیشتنی ڕوناكی ئاسمانە بەڕوناكی زەمین، چونكە قورئانی پیرۆز لە شەوی قەدردا هاتۆتە خوارەوە بۆ ئاسمانی دونیا( انا انزلناه فی لیله مباركه)، هەروەها لەهەموو ڕەمەزانێكدا جوبرەئیل هەموو قورئانی بەپێشەوای مرۆڤایەتی دەوركردتەوە. بۆ تەمەن درێژیمان بۆ پێشبڕكێ كردن لەگەڵ گەلانی تردا لەچاكە شەوی قەدر دەمانگەیەنێتە تەمەنی گەلانی تر، چونكە ئەوان تەمەنیان زۆربووە، پێغەمبەری خوا باسی پیاوێكی لەبەنی ئیسرائیل كرد كە هەزار مانگ بەرگی جەنگی پۆشیوە لە ڕێگەی خودا، كاتێ موسڵمانان گوێیان لەم فەرمودەیە بوو سەرسام بون خۆزگەیان خواست كە لەئوممەتی ئەوان بوونایە، بۆیە پەروەردگار شەوی قەدری كردە خەڵات بۆ ئومەتی موحەمەدی پێشەوا( د.خ). گەر هەر باوەڕدارێك 10ساڵ شەوانی قەدر زیندووبكاتەوە بەپەرستش، ئەوا وەك كەسێكە كەتەمەنی 830 ساڵ درێژبێت لەخێروچاكەدا، خۆ گەر 20ساڵ ئەم شەوانە زیندووبكاتەوە ئەوا خێری 1660 ساڵی بەویستی پەروەردگار بەردەكەوێت بەمەش لە ڕۆژی دواییدا پێش گەلانی تر دەكەون لە خێروچاكەو تەمەنی درێژیدا، هەر بۆیە پێغەمبەری خۆشەویست ئەم دە ڕۆژەی بەتەواوەتی زیندوو كردۆتەوەو بەباشترین شێوە ئاوەدنیكردۆتەوە، عائیشە (خوالێ ی ڕازی بێت) لەم بارەیەوە دەفەرموێت: ( اژا دخل العشر شد المئزر واحیاو الیله وایقڤ اهله) كاتێ دەشەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان دەهات، خۆی كۆدەكردەوە ( نزیكی خێزانەكانی نەدەكەوت) شەوەكانی بەپەرستش زیندوو دەكردەوە هەموو شەوێك خانەوادەكەی بەئاگا دەهێنایەوە بۆئەوەی ئەوانیش بێداربن. ئازیزان: بالەشەوی قەدرداردا، بزانین چی دەڵیین، چی دەكەین كاتەكانمان زۆر بەلاوە گرنگ وبەرزو بەهادار بێت، چونكە گەر ئەوشەوانە خێری 83 ساڵیان هەبێت، ئاخۆ لەیەك چركەدا، چەند مانگ لەبەندایەتی وكڕنوش ئەژماربكرێت بۆیە خۆهیلاك كردن وپەرستش ودەربڕینی ڕازونیازەكان، لەگەڵ ئەوەی پەروەردگار زاناوعەلیمە پێی، لەوشەوەدا زۆرتایبەت تر فریشتەكانیش پێی ئاشنان و بەهەوالێ گەرم وخۆش دەگەڕێنەوە لای پەروەردگار وئەو دیمەنە ڕۆحانیە فریشتە ئاسایانەی ئیمانداران دەبەنە خزمەتی پەروەرێنەری جیهانیان. فریشتەكان دڵخۆشن بەدیمەنو شاكاری كڕنوش وپاڕانەوەو گریان وناڵەی ئیمانداران، بۆیە كاتێك حەزرەتی جوبرەئیل دەمەوبەیان بانگ دەكاتە فریشتەكان و دەفەرموێت: الرحیل.. الرحیل، ئیتر كاتی ئێمە نەماوە دەگەڕێینەوە، دەگەڕێینەوە، دەڵێن: ئەی جوبرەئیل خوای پەروەردگار چی دەكات بەداواكاری وپێداویستیەكانی ئیمانداران لە ئوممەتی محمد(د.خ) ، دەفەرموێت:" پەروەردگار بەچاوی لێخۆش بوونەوە سەیریان دەكات ولەسەرجەمیان خۆش دەبێت، بەڵام تەنها (4) پۆل نەبێت، وتیان ئەوانەكێن، وتی: ( مدمن الخمر، عاق للوالدیه، وقاگع الرحم ومشاحن) ". ئەم چوار پۆلە زۆر وریایان بین یەكەمیان باسی خۆت ونەفسی خۆتە كەپێویستە بیپارێزی دووەم وسێهەم وچوارەم باسی خۆت ودەوربەرتە گەرەكە سنوریان نەبەزێنی، ئامان ئاگاداریان بە. باقەدر گۆرانكاریت تێدا دروست بكات وخۆت قەدردار بكە، زۆر جار دەسخستنی جوانیو چاكە ئاسانە، چونكە بە ڕوحو سروشتی مروڤ ئاشناو تەباییە، بەڵام ئەوەی گرنگە بیڵێین دەسگرتن بە لەبەین نەچونی ئەم توێشووە 83ساڵەیەو پاراستنی گرنگترە، ئەم چەند شەوە خۆراك و وزەیە بۆشەوەكانی تر، نەهێڵین شەومان تاربێتو هیلاكیوشەونوخنی ئەوشەوانە بێجگە گەیشتن بەلقای پەروەرینەرمان، تاریكو بێبەرهەم بێت، دەی با لەقەدری خوایدا سەرجەم شەوانی ژینمان قەدردارو چراخان كەین. |