عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغهمرهیی_ زانایان ئۆرگ:
دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی خه‌ڵاتی له ناوبردنی جگه‌ره‌ی بۆ ساڵی 2010 پێدرا.
له‌مباره‌یه‌وه له میانی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پرسی بانگهێشتكردنی خه‌ڵك بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان بۆ ئه‌و پرسێكه وه‌كو هه‌ر هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئاسایی، له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌كیش كاتێك ده‌بینێ كه‌سێك جگه‌ره ده‌كێشێ به هه‌موو توانای هه‌وڵده‌دا باوه‌ڕی پێ بێنێ واز له جگه‌ره كێشان بێنێ.
روونیشی كرده‌وه هه‌وڵه‌كانی ئه‌و بۆ رێگه‌گرتن له جگه‌ره كێشان و قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێناوه، به‌تایبه‌ت كه خودی خۆی توانیویه‌تی قه‌ناعه‌ت به زۆرێك له جگه‌ره كێشان بێنێ كه واز له‌و كاره مه‌ترسیداره بێنن، گوتیشی توانیویه‌تی چه‌ندین پاكێت له‌و كه‌سانه وهبرگرێ كه بڕیاریان داوه چیدیكه جگه‌ره نه‌كێشن و له داهاتووشدا ته‌واوی ئه‌و پاكێتانه له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا ده‌خاته‌روو.
|