ئیمام عمری كوری خه‌تاب ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ پرسیاری له هاوه‌ڵانی كرد ده‌رباره‌ی پیاوێك كه كێ ده‌یناسیت؟؟ یه‌كیك له هاوه‌ڵان هه‌ستایه‌وه و فه‌رمووی من ده‌یناسم ئه‌ی گه‌وره‌ی ئیمانداران.. ئیمامی عومەر فه‌رمووی ڕه‌نگه دراوسێت بێت چونكه دراوسێ زاناتره به ره‌وشتی دراوسێكه‌ی ؟ هاوه‌ڵه‌كه ووتی: نه‌خێر ئیمامی عومەر فه‌رمووی: ڕه‌نگه هاوه‌ڵیت كردبێت له گه‌شت، چونكه گه‌شته‌كان ئاشكراكه‌ری ده‌روونه‌كانه؟ هاوه‌ڵه‌كه ووتی: نه‌خیر ئیمامی عومەر فه‌رمووی: ڕه‌نگه بازرگانیت له‌گه‌ڵ كردبێت، یان ئاڵوگۆری دینار‌و درهه‌مت له‌گه‌ڵی كردبیت، چونكه دینار‌و درهه‌م كانزای پیاو ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ هاوه‌ڵه‌كه ووتی: نه‌خێر ئیمامی عومەر فه‌رمووی: ره‌نگه له مزگه‌وت بینیبێتت كاتێك له هه‌ستان و دانیشتن سه‌ری خۆی ده‌هه‌ژێنێت..؟ هاوه‌ڵه‌كه ووتی: به‌ڵێ له مزگه‌وت بینیومه، ئیمامی عومەر فه‌رمووی: دانیشه تو ئه‌و كه‌سه ناناسیت. ئیمامی عومەر ده‌یزانی مرۆڤ ده‌توانێت ئاینه‌كه‌ی له مزگه‌وت دابنێ، پاشان پێڵاوەكهی له پێ بكات و وەكو شێت بۆ دونیا ده‌ربچێت..ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌ڵك بخوات و نامووسی خه‌ڵك له‌كه‌دار بكات.!! ئیمامی عومەر ده‌یزانی ڕیش هه‌ندێ كات ده‌بێته په‌ناگه و دیوارێك كه له په‌نایه‌وه كۆمه‌ڵێك دزو جه‌رده خۆیان حه‌شار بده‌ن، یان ئه‌و عه‌بایه ڕه‌شه ره‌نگه ئافره‌تێكی باش و به‌ره‌وشتی له ژێره‌وه نه‌بێت.!! ئیمامی عومەر ده‌یزانی كه ئه‌و سیواكهی ددانهكانمانی پێ خاوێن و تیژ ده‌كه‌ینه‌وه، ره‌نگه هه‌ندێ كات گۆشتی یه‌كتری پێ بخۆین.!! یان نوێژ كردن ره‌نگه ببێته ڕووپۆشێكی بریقه‌داری فێلبازێك و دهستبرێك ..یان حه‌ج و عومره كردن ره‌نگه ببێته عه‌بایه‌كی شكۆمەندی نزمه‌كان..!! بۆیه ئه‌و دینداریەی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی له ره‌وشتی كه‌سه‌كان دروست نه‌كرد ئه‌وه دینداریەكی به‌تاڵه.. ئەندەنووسیا و مالیزیا به هۆی شمشێر و شه‌ره‌وه نه‌بوونه موسلمان، به‌ڵكو به ڕەوشت و ده‌ستپاكی بازرگانه موسوڵمانەكان بوون به موسوڵمان، چونكه ئاینی خۆیان به كه‌ل و په‌له‌كان نه‌فرۆشت بۆیه خه‌ڵكه‌كان سه‌رسورمان بوون له‌و ئاینه و وتیان ئه‌مه ج جۆره ئاینێكه.!! كه‌وایه ئیمانێكی درۆ زۆر خراپتره له كوفرێكی ڕاستی، له هه‌ردووكیانه خراپه هه‌یه، به‌ڵام مامه‌ڵە كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر پێوانە و بنچینه‌ی خواناسی راستیه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك جیاوازی نه‌كات له نێوان بازرگانی دیندار و بازرگانی خوانه‌ناس، چ سوود له دینداری هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت جیاوازی نه‌كات له نێوان پیاوی دیندار و پیاوی خوانه‌ناس، ئه‌و دینداریە چ به‌هایه‌كی هه‌یه ؟ وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر پیاو جیاوازی نه‌كات له نێوان ئافره‌تی خواناس و ئافره‌تی خوانه‌ناس، چ به هایه‌ك بۆ خواناسی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر دایك و باوك جیاوازی نه‌كه‌ن له نێوان چاكه كردن له‌گه‌ل منداڵە خواناسه‌كان و منداڵه خوانهناسهكان ئه‌و خواناسیه بۆچی ؟ كاره‌ساته له كاتی به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج جگه له خورما و ئاوی زه‌مزه‌م و به‌رماڵی صینی و كۆمه‌ڵیك دیاری كڕین هیچی ترمان دەست نەكەوێت !!! كاره‌ساته ئه‌گه‌ر له ڕۆژوو گرتندا جگه له كێكی سه‌مبوسه و فیمتۆ و ته‌مه‌ر هیندی و خواردی باب الحاره مان ده‌ست نه‌كه‌وێت !! كاره‌ساته ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانمان ببێته جموجۆلی سویدی ته‌نها ماسولكه‌كانمان سوودی لێ ببینن و دڵه‌كانمان سوود نه‌بینن!! رووپۆشی خواناسی فه‌رمانێكی په‌رستراوی و سوپاسگوزاریه ئێمه هه‌میشه شانازی به ئاینهكهمانهوه ده‌كه‌ین له ڕووی شێوه‌یی و ناوه‌رۆكی ..به‌ڵام عه‌یب ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ستمان گرتووه به دینداری ڕووكەشی و ناوهرۆكیشمان فه‌راموش كردووه. ئاینێك كه شوانی مه‌روماڵاتی گۆری بۆ سه‌ركرده‌ی گه‌ڵان ڕووكەشیەكەی نه‌گۆری به‌ڵكو ناوه‌رۆكه‌كانی گۆری. ئه‌بو جه‌هل هه‌مان ئه‌و عه‌با و عه‌مامه‌ی له‌به‌ر ده‌كرد كه ئیمامی ئه‌بو به‌كر له‌به‌ری ده‌كرد.! ئومه‌ییه‌ی كوری خه‌له‌ف ریشی درێژ بوو وه‌كو ریشی عبدالله كوری مه‌سعود.! وه‌هه‌روه‌ها شمشێری عتبهی له‌هه‌مان كانزا بوو كه شمشێری خالیدی كوری وه‌لیدی لێ دروست كرابوو!! شێوه‌كان پێك دەچوون به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كان جیاواز بوون .. ئایا ئێمه هه‌ستمان كردووه كه ئاینه‌كه‌مان چی لێمان ده‌وێت؟؟ ئه‌و په‌رستشه گشتیه‌یه كه‌خوای گه‌وره خۆشی بوێت و ڕازی بێت له ره‌فتارو كرداری ئاشكرا و شاراوه‌مان ...ئا ئه‌وه‌یه ئاینه‌كه‌مان كە لێمانی دەوێت. |