دوای به‌ژداری كردنی له خولێكی كۆمپیوته‌ر زانی، منداڵێكی میسڕی به‌ناوی (محمد كریم سمیر شه‌حاته)، كه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌و توانی بڕوانامه‌ی كۆمپیوته‌ر زانی به پله‌ی به‌رز وه‌ربگرێت، كه بڕوانامه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان ده‌درێته ئه‌و منداڵانه‌ی له كۆمپیوته‌ر زیره‌ك‌و چالاكن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌و منداڵه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه‌و توانیویه‌تی به ماوه‌ی (40)رۆژ ئه‌م بڕوانامه‌یه به‌ده‌ست بێنێت، به‌وه‌ش ناوبراو یه‌كه‌مین منداڵه ئه‌و بڕوانامه‌یه وه‌رده‌گرێت له‌و ته‌مه‌نه‌دا، چونكه محمد له پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دهخوێنێتو له‌ناو خێزانهكهشیدا كوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌وه‌یه.
راهێنه‌ری ئه‌و مناڵه مامۆستا (نادر أحمد ئیبراهیم) كه سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌شه ده‌ڵێت: سه‌رسام بووم به زیره‌كی ئه‌و به‌ژداربووه له خولی كۆمپیوته‌ر، كه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ یه‌كه‌مجار له ئۆفیسی ئێمه‌و له‌سه‌ر ئاستی زۆربه‌ی وڵاتان تۆمار بكات.
|