رۆژی (22/7/2010) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانیان كرد.
له دانیشتنێكدا، كه ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوان‌و، چه‌ند ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌ت ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر كاری به‌رده‌وام بۆ خزمه‌تی لاوان كرا‌و، هه‌روه‌ها باس له رۆڵی زانایان كر له خزمه‌تكردن به گهنجانو لاوان‌و چۆنیه‌تی وشیاركردنه‌وه‌یان.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاند ئه‌وان ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری یه‌كێتی لاوان‌و، هه‌ر لایه‌نێك بكه‌ن بۆ چاكتركردنی بارودۆخی لاوان.
بریاریشه له ماوه‌كانی داهاتوودا پێكه‌وه یه‌كێتی زانایان‌و یه‌كێتی لاوان كۆنفرانسێكی هاوبه‌شی تایبه‌ت به كێشه‌كانی لاوان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌غتیان له‌سه‌ر كاری هاوبهشو هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام كرده‌وه.
|