ھۆكاری بومەلەرزە چیە؟

بومەلەرزە بۆچی؟

١- بێدارکەرەوەو مونەببیهێکی خواییە بۆ مرۆڤەکان

٢- نەبوونی عەدالەت و دادپەروەری

٣- زوڵم و ستەمی ستەمكاران پشت گیریان

٤- دژایەتی ئیسلام

٥- خوێن ڕێژی

٦- بڵاو بوونەوەی زینا و فەساد بومەلەرزە لەھەر شوێنك بدات لەوشوێنە زینا زۆرە بومەلەرزە سەرچاوەی لەناو چونی گەلانە

٧- بومەلەرزە هۆكاری سەرەكی توڕەیی خوای گەورەیە

٨- نیشاندانی نمونەیەکی بچووکی قیامەتە بۆ چونكە دژایەتی مرۆڤ پیشەی ستەمكارانە ستەمكارانیش دەبێ لەو هەرەشەو ترساندنە تێ بگەن كە ئەم بومەلەرزەیە بیرخەرەوەی قیامەتە ...

(إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا)

 كاتێ كه‌ زه‌وی به‌توندی ته‌كانیداو كه‌وته‌ له‌رزه‌ له‌رزو جووڵه‌ جووڵ به‌هه‌رهۆیه‌كه‌وه‌ بێت

 (ئیبن عه‌باس) ده‌ڵێ ئه‌وه‌ له‌ (نه‌فخه‌)ی یه‌كه‌مدایه‌ به‌ جۆره‌ له‌رزه‌یه‌كی وا كه‌شاییسته‌ی ئه‌وبێت جائه‌بێ ئه‌و حاڵه‌ته‌ چ رووداوێكی گه‌وره‌بێت.

ڕەنگە بەچركەیەك هەمومان بگەڕێینەوە بۆ لای خودا ووریای ھەناسەكانی ژیان بین 

٩- نیشانە و ئایەتێکە لە ئایەتەکانی دەسەڵات و یەکتایی و گەورەیی خوای گەورە.

١٠- زەنگێکی بێدارکەرەوەی تایبەتە بۆ مسوڵمانان.

١١- زەنگێکی تۆقێنەرە بۆ کافر و بێ باوەڕ و ستەمکاران... هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێ: (وَمَا نُرْسِلُ بِالآيَاتِ إِلاَّ تَخْوِيفًا)

١٢- بۆ هەندێك مسوڵمان کەفارەتی گوناهو تاوانەکانیانە.

١٣- گەیاندنی هەندێ مسوڵمان بە پلەی بەرزی شەهیدی هەروەکو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم  دەفەرموێ: (الشُّهداءُ خمسةٌ: المطعونُ والمبطونُ والغرِقُ وصاحبُ الهدمِ والشَّهيدُ في سبيلِ اللهِ) البخاری.

١٤- گەرم بوونەوەیە لەسەر تەوبە و پەشیمانی و عیبادەت و بەندایەتی زیاتر بۆ خوای گەورە... هەر بۆیە دەکرێ لەکاتی ڕوودانی بومەلەرزەدا مسوڵمانان پەنا ببەنە بەر نوێژ بە تەنها و بە کۆمەڵیش وەکو نوێژەکانی خۆرگیران و مانگ گیران.... هتد.

١٥- تا فێری دوعاکردن و پاڕانەوە ببن كەباشترین کارێکە لە کاتی بومەلەرزەدا.

١٦- دەبێ مسوڵمان لەھەموو كاتێكدا نوێژەکانی بەباشی بكات بەتایبەت لەكاتێ بومەلەرزەدا بەباشتر ئاگایی لە نوێژەكانی بێت .

١٧- هەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتری لەکاتی ڕوودانی بومەلەرزەدا یەکێکە لە عیبادەتە گەورەکان کە بە (واجب الوقت) لە قەڵەم دەدرێ.

١٨- با کەسمان دڵخۆش نەبین بە ڕوودانی بومەلەرزە لە هیچ شوێن و جێگایەك..

١٩- با هەمیشە لەسەر پێ بین بۆ گەڕانەوەمان بۆ لای خوای گەورە چونکە ڕوودانی بومەلەرزە لەناو جەستەمان زۆر نزیکترە لە بومەلەرزەی ناو زەوی!!.

 

خوای میھرەبان عاقیبەتمان بەخێر بگێڕێت ووڵاتمان بپارێزێت لە بومەلەرزە