کاریگەری هاوکاری لەسەر تاک و کۆمەڵگا لەئیسلام دا

 هاوکاری یەکێکە لە گرنگترین پرسە مرۆییەکان، جا چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی بێت یان جیهانی. مرۆڤ بە هاوکاری دەتوانێت بگاتە سەرکەوتن و گەورەترین  دەستکەوتەکانی لەژیانی جیهاندا بەدەست بهێنێت.هەر بۆیە زۆر پێویستە تاکەکان لە کاتی کارکردندا پەرۆشی هاودەنگی لەگەڵ یەکتر بن، نەک تنەھا پشت بەخۆیان ببەستن بۆ ئەوەی بە تەنیا کاربکەن.

هاوکاری یەکێکە لەو هۆکارە گرنگانەی کە یارمەتی پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان دەدات.و بەدیهێنانی سەرکەوتنی کۆمەڵگا لە هەموو بوارەکانی زانستی ورۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وئابووری وسیاسی . هاوکاری لەنێو ئەو رەوشتانە هەژمار دەکرێت کە مرۆڤ لە خودای گەورە نزیک دەکاتەوە بە مەرجێک هاوکاری بێت لە سەر چاکەو  ڕاستی ودروستیدا.خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی) (﴿ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانو ﴾ [المائدة: 2

 هاوکاری یەکتربکەن بەچاکە لەنیوان خۆتاندا لە ڕاستودروستی و خواناسیدا. وە هاوکاری مەبە لە گوناه و شەڕانگێزیدا لەنیوانتاندا.

گرنگی هاوکاری هاودەنگی

مرۆڤ ناتوانێت بە تەنیا بژی، وەک چۆن هەمیشە پێویستی بە کەسانی تر هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ تەواوکردنی ئەرکە جیاوازەکانی ژیان بۆ نموونە کاتێک نەخۆش دەکەویت دەبێت بچیتە لای پزیشک بۆ ئەوەی چارەسەرت بكات بۆ چاکبوونەوە.

وە کاتێک دەتەوێت هەر داواکارییەکی یاسایی لە دادگا تۆمار بکەیت، دەبێت داوای یارمەتی لە پارێزەرێک بکەیت بۆ ئەوەی ھاوکاریت بکات بۆ پیداچونەوی کێشەکەمان.

هاوکاری کردن لە ئیسلامدا:

هاوکاری لە ئیسلامدا یەکێکە لەو سیفەتە جوانانەی کە مرۆڤ خاوەنییەتی هەروەها بەشێکە لە بنیاتنانی کۆمەڵگا.ئەگەر هاوکاری تاکەکان نەبوایە بۆ کارکردن و بیناکردنی ئەو خاکەی کە مرۆڤ بۆ گەشەپێدان و دامەزراندنی لەسەری دەستنیشانکرابوو، شکستی دەهێنا.

خوای گەورەلەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموویت .

{وَاجْعَلْ لِي وَزِيرًا مِنْ أَهْلِي* هَارُونَ أَخِي* اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي* وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي}(سورەتی طه له ئایەتی ٢٩تا٣٠)  کاتێک پیغەمبەرموسا داوای لە پەروەردیگار دەکات  ھاروون برام ھاوکاری بێت ، وە بەشدار بێت  بۆئامۆژگاری کردنی مرۆڤەکان و ووشیارکردنەوەیان لەڕێنەموونی ڕیگای راستیودەروستی. ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ گرنگی هاوکاری لەنیوان تاک و کۆمەڵگادا.

. خوای گەورە لەقورئانی پیرۆدادەفەرموویت(وأخي هارون هو أفصَحُ منّي لِسَاناً)القصص ٣٤

پیغەمبەرموسی لەم ئایەتەداوای  لە پەروەردگاری دەکات  کە. ھاروون  برام  رەوان بێژترە لە قەسەکردن دا ھاوکارویارمەتی دەرم بیت لەقەسەکردندا.

پێغەمبەری  سەڵامی خوای گەورەی لەسەر بیت

 دەفەرموویت (المُؤمن للمُؤمن كالبُنيانِ يَشُدُّ بَعضهُ بعضاً)(ئیماندار بۆ ئیماندار وەکو بینایەک وایە لەھاوکاری کردن و پشتیوانی بەشەکەی تری دەکات)

کاریگەری  هاوکاری لەنیوان تاک وکۆمەڵگا

١-دامەزراندنی پەیوەندی پتەو لە نێوان تاک و کۆمەڵگادا

    تەندروستی ھاوبەش، ھاودەنگ تەنیا بە هاوکاری ئەندامەکانی لەگەڵ یەکتردا بەدەست دێت هاوکاریش کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات.پەیوەندی خۆشەویستی و ڕێز و سۆز لە نێوان تاک وکۆمەڵگا  زیاد دەکات.وە ئایینی ئیسلام  زۆر یارمەتیدەر بوو لە بڵاوکردنەوەی هاوکاری پیغەمبەر سلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەفەرموویت(والله في عَونِ العبدِ ما كان العَبدُ في عونِ أخيه)پەروردیگار لە یارمەتیی بەندەکانی دایە چونکەبەندە لە یارمەتی براکەیدا بێت

٢- بەدەست هێنانی سەرکەوتن لە نێوان تاک وکۆمەڵگا

کاتێک هەر ئەندامێکی کۆمەڵگا کاری خۆی بە تەواوی ئەنجام بدات، وە هەموو زانست و زانیاریەکانی لە خزمەتی ئەوانی تردا کەڵک وەردەگرێت، ئەو کاتە هەموو کۆمەڵگا دەگاتە سەرکەوتن و بە ئامانج و گەشەسەندن دەگات، شارستانیەتەکان بە هاوکاری ورەوشتی جوان بنیات نراون.  پیغەمبەر سلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەفەرموویت(واعلَمْ أنَّ النَّصرَ مع الصَّبرِ )  بزانن سەرکەوتن لەگەڵ ئارم گرتن دایە لەنیوان خۆتاندا

٣-بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان تاک و کۆمەلگا

هاوکاری نێوان تاکەکان، و یارمەتیدانی یەکتر، دەبێتە هۆی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست وبە هێزەوە بەختەوەر،تاوەکوتەواوی تاکەکان بەئارمی بەژین لەنیوان خۆیاندا.بە هاوکاریش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەکان.خوای گەورە لەقورئانی پیرۆدادەفەرموویت(إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ) الحجرات: ١٠

ئێوەھەمووتان بران، ھاوکار پشتوپەنای ھێزی یەکتربن.

٤-بەدەست ھێنانی خۆشەویستی نێوان تاک وکۆمەڵگا

ھەرکاتێک هاوکار و لێبوردە و پشتیوانی دەوروبەرت بیت، گەورەترین شت کە دەتوانیت بەدەست بهێنیت خۆشەویستی و سەرکەوتن و چێژی خودایە لەنیوانماندا

  خوای گەورە لەقورئانی پیرۆدادەفەرموویت  (الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) آل عمران - ١٣٤

ئائەوانەی کە لەخۆشى وناخۆشیدا، لە بوون ونەبووندا،  ئەبەخشن.  ڕقی خۆیان لەکاتى تووڕەبوندا دەخۆنەوەو کارى پێناکەن. لەهەڵەى مرۆڤەکان خۆش دەبن و تۆڵە ناسێنن.خوای گەورە چاکەکارانی خۆش دەوێ.

٥-هاوکاری پێویستیەکی بنەڕەتییە لەنیوان تاک و کۆمەڵگا

گرنگی هاوکاری لە کۆمەڵگادا کە زۆرێک لە تاکەکان تێیدا بەشدارن، بۆ گەیشتن بە ئەنجامە خوازراوی خۆیان   لە کۆمەڵگادا پێغەمبەرداسەلامی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی (خیرکم من تعلم القرآن وعلمه )  باشترینتان ئەوانن کەزانست دەزانی ئەوانی  ترفێری زانیاری دەکات هاوکاری چەندین شێوەی هەیە؛  وەک هاوکاری لە کاری خوێندن، هاوکاریکردنی بەساڵاچووان، هاوکاریکردنی هەژاران ،  هاوکاریکردنی منداڵانی بی سەرپەریشتار  ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگی هاوکاری.

ئەگەر کۆمەڵگا لەسەر هاوکاری بنیات بنرێت، ئەم کۆمەڵگایە سەردەکەویت زیندووبوونەوەیەکی بۆی دادەمەزرێت، مرۆڤیش بەگشتی بە هاوکاری ویارمەتیدانی  کەسانی تر خۆشەویست تردەبیت.پەرەپێدانی  هاوکاری بۆ  بنیاتنانی کۆمەلگا نەوەیەکی بەهێز کە توانای بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی سەردەمی هەبێت وچارەسەریان بکات.