لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان له ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی پرسه‌دانان، سه‌ردانی قائمیقامیه‌تی چه‌مچمه‌ماڵ‌و ئه‌وقافی گه‌رمیانی كرد.
دواتریش به نووسراوێك دا‌وا له حكومه‌ت‌و زانایانی ئایینی‌و قورئانخوێنان‌و هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن كار به‌و رێنماییانه بكه‌ن، كه خۆیان له نووسراوێك نووسیویانه‌ته‌وه:
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی رێنماییه‌كانه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ر ێز / یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنو‌وری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ
به‌ڕێز / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان
به‌ڕێز / ڕێكخرا‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
به‌ڕێز / زانایانی ئایینی وتاربێژ
به‌ڕێز / كه‌سایه‌تی و پیا‌وماقوڵان
به‌ڕێز / ڕۆشنبیران و خه‌مخۆران
بابه‌ت / ڕێكخستنه‌وه‌ی پرسه‌كان (تعزیه)
له پێنا‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ها‌وڵاتیان و نیشاندانی ڕ‌و‌وی گه‌شی شاره‌كه‌مان و ڕێكخستنه‌وه‌ی پرسه‌كان و د‌وركه‌وتنه‌وه له به‌فیرۆدانی كات و زێده‌ڕۆیی و پابه‌ندبو‌ونمان به داب و نه‌ریتی كورده‌وارییه‌وه، له پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌رگرتنی ڕای زۆرێك له ها‌وڵاتیان دا‌وا له هه‌مو‌و لایه‌ك ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه كاربكه‌ین له پێنا‌وی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌و سه‌ره‌تایش كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ین :
1- وتاربێژانی سنو‌وره‌كه‌مان چه‌ند وتارێكی هه‌ینی تایبه‌ت بكه‌ن به باسی پرسه‌و ئادابه‌كانی له ئیسلامدا‌و دیاری كردنی خاڵه لا‌وازه‌كانی پرسه له‌م سنو‌وره‌دا و سه‌رنج و تێبینیه شه‌رعییه‌كانیان به ها‌وڵاتیان بگه‌یه‌نن به شێوه‌یه‌كی تدریجی و له كاتی ناشتنی ته‌رمی هه‌ر ها‌وڵاتییه‌كدا خه‌ڵكی ئاگاداربكه‌نه‌وه كه پێویسته پرسه ئاسانكاریی پێوه دیاربێت و ببێت به د‌و‌و تاق و پرسه‌ی شه‌وانه‌یش نه‌مێنێت و له تاقی به‌یانیاندا كه‌س سه‌ردانی ماڵی مرد‌و‌و نه‌كات .
2- به ز‌و‌وترین كات كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌كی گشتی سازبكرێت كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومی و حزبی و ڕێكخرا‌وه‌كان و زانایانی ئایینی و پیا‌و ماقوڵانی تێدا ئاماده‌بێت به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردنی زیاتر له‌سه‌ر چۆنێتی پرسه له سنوره‌كه‌ماندا و بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك .
3- به‌رپرسانی حكومی و حزبی چینی ڕۆشنبیرانی شار‌و زانایانی ئایینی خۆیان و كارمه‌ند و نزیكه‌كانیان له كاتی ده‌وامی فه‌رمی به‌یانیاندا سه‌ردانی پرسه‌كان نه‌كه‌ن ، له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان نوسرا‌و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و لێپێچینه‌وه‌ی پێویست بكه‌ن له‌كاتی سه‌رپێچیدا .
4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف ڕێگه نه‌دات له به‌یانیاندا مزگه‌وت و هۆله‌كان بكرێنه‌وه بۆ دانانی پرسه .
5- قورئان خوێنه به‌ڕێزه‌كان ته‌نها پاش نیوه‌ڕ‌وان و له كاتژمێر (2) تا (5) ئاماده‌بن له پرسه‌كاندا .
له كۆتاییدا به هیوای ئاسانكاری بۆ سه‌رجه‌م ها‌وڵاتیانی به‌ڕێز و پاراستنی نه‌ریت و مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی و قازانجی ژین و دین و ته‌ندر‌وستی گونجا‌و و به‌فیرۆنه‌دانی كات و سامانی ها‌وڵاتیان و بیركردنه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا .
لقی چه‌مچه‌ماڵ
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
|