بەهاناوەچوونی خەڵكی لێقەوماو خێرێكی مرۆیی و ئەركێكی ئایینی گەورەیە

هاوكاری یەكێكە لە گرنگترین پرسە مرۆییەكان، جا چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان جیهانی بێت. مرۆڤ بە هاوكاری دەتوانێت بگاتە سەركەوتن و گەورەترین دەستكەوتەكانی لەژیانی جیهاندا بەدەست بهێنێت. هەر بۆیە زۆر پێویستە تاكەكان لە كاتی كاركردندا پەرۆشی هاودەنگی لەگەڵ یەكتر بن، نەك تنەھا پشت بەخۆیان ببەستن بۆ ئەوەی بە تەنیا كاربكەن. هاوكاری یەكێكە لەو هۆكارە گرنگانەی كە یارمەتی پێشكەوتنی كۆمەڵگاكان دەدات، و بەدیهێنانی سەركەوتنی كۆمەڵگا لە هەموو بوارەكانی زانستی و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و ئابووری وسیاسی. هاوكاری لەنێو ئەو رەوشتانە هەژمار دەكرێت كە مرۆڤ لە خودای گەورە نزیك دەكاتەوە، ئەویش بە مەرجێك هاوكاری بێت لە سەر چاكە و ڕاستی و دروستیدا. خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی) (﴿ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ  ﴾ [المائدە: 2

واتا هاوكاری یەكتربكەن بەچاكە لە نیوان خۆتاندا لە ڕاست و دروستی و خواناسیدا. هاوكار مەبە لە گوناه و شەڕانگێزیدا لە نیوانتاندا.

بەپێویستی دەزانم باسی ڕۆڵی خەڵكی كوردستان بە گشتی بكەم لە سەرجەم پێكهاتەكانی ئایینی و نەتەوەیی، كە لە ئەنجامی ئەو بومەلەرزەیەی چەندین پارێزگای لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان هەژاند و بەوهۆیەوە زیانێكی گەورەی لێ كەوتەوە و بەهەزاران كەس بوونە قوربانی، لەم نێوەندەدا خەڵكی بە گشتی و مامۆستایانی ئایینی و بەتایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی بەرچاویان بینی بە ڕاگەیاندنی كەمپینێك بۆ زیان لێكەوتوان، و كۆمەكێكی زۆر كۆكرایەوە و بەردەوام رەوانە دەكران، هەروەها دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە نووسراو و بیستراو و بینراو ڕۆلێكی گرنگیان هەبوو .

بەو بۆنەوە لە روانگەی برایەتی ئایینی و ئینسانییەوە پرسە و هاوخەمیمان ئاراستەی زیانلێكەوتووان دەكەین و داوای شیفای بەخێر بۆ برینداران و پلەی شەهادەت بۆ قوربانییان دەخوازین، ئەمەش رووداوێكی سروشتی و وانەیەكی گەورەیە بۆ بەخۆداچوونەوە و وازهێنان لە گوناه و تاوان و گەڕانەوە بۆ لای خوای باڵا دەست.

هاوكاری كردن و بەهاناوەچوونی خەڵكی لێقەوماو لەم جۆرە كارەساتانە خێرێكی مرۆیی و ئەركێكی ئایینی گەورەیە. خوای گەورە دەفەرمووێت:

( مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِئَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) البقرە (261)

واتە نموونەی ئەوكەسانەی بەشێك لە ماڵ و سامانیان دەبەخشن لە پێناو خودای گەورە، وەكو نموونەی چاندنی دەنكە تۆیەكە و دواتر ئەو دەنكە تۆیە حەوت لق وگوڵ دەربكات و لە هەر لقێك سەد دەنكی لێبدات ( كە دەكاتە یەك بە حەوت سەد ) هەندێكیش ئەوەندە نیەتیان پاكە لەوەش زیاتریان بۆ حیساب دەكات ... )

گرنگی هاوكاری هاودەنگی لەوەدایە كە مرۆڤ ناتوانێت بە تەنیا بژی، وەك چۆن هەمیشە پێویستی بە كەسانی تر هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن بۆ تەواوكردنی ئەركە جیاوازەكانی ژیان، بۆ نموونە كاتێك نەخۆش دەكەویت دەبێت بچیتە لای پزیشك بۆ ئەوەی چارەسەرت بكات بۆ چاكبوونەوە. كاتێكیش دەتەوێت هەر داواكارییەكی یاسایی لە دادگا تۆمار بكەیت، دەبێت داوای یارمەتی لە پارێزەرێك بكەیت بۆ ئەوەی ھاوكاریت بكات بۆ پیداچونەوەی كێشەكان. دیارە هاوكاری لە ئیسلامدا یەكێكە لەو سیفەتە جوانانەی كە مرۆڤ خاوەنییەتی هەروەها بەشێكە لە بنیاتنانی كۆمەڵگا. ئەگەر هاوكاری تاكەكان نەبووایە بۆ كاركردن و بیناكردنی ئەو خاكەی كە مرۆڤ بۆ گەشەپێدان و دامەزراندنی لەسەری دەستنیشانكرابوو، شكستی دەهێنا. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموویت . {ۆاجْعَلْ لِی ۆزِیرًا مِنْ أَهْلِی* هَارُونَ أَخِی* اشْدُدْ بِهِ أَزْڕی* ۆأَشْڕكْهُ فِی أَمْڕی}(سورەتی گه له ئایەتی ٢٩تا٣٠) واتا كاتێك پیغەمبەر موسا سەلامی خوای لەسەر بێت، داوای لە پەروەردگار دەكات ھاروونی برام ھاوكاری بێت و بەشدار بێت بۆ ئامۆژگاری كردنی مرۆڤەكان و وشیاركردنەوەیان لە ڕێنەموونی ڕیگای راستی و دەروستی. ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ گرنگی هاوكاری لەنیوان تاك و كۆمەڵگادا. خوای گەورە لە قورئانی پیرۆدا دەفەرمووێت(وأخی هارون هو أفصَحُ منّی لِسَاناً)القصص واتا پیغەمبەر موسی لەم ئایەتەدا داوای لە پەروەردگاری دەكات كە. ھاروون برام رەوان بێژترە لە قەسەكردن دا ھاوكار و یارمەتی دەرم بیت لەقەسەكردندا.

هەروەها پێغەمبەرمان سەڵامی خوای گەورەی لەسەر بیت دەفەرموویت (المُۆمن للمُۆمن كالبُنیانِ ێشُدُّ بَعچهُ بعچاً)واتا (ئیماندار بۆ ئیماندار وەكو بینایەك وایە لەھاوكاری كردن و پشتیوانی بەشەكەی تری دەكات).

دامەزراندنی پەیوەندی پتەو لە نێوان تاك و كۆمەڵگادا تەندروستی ھاوبەشی و ھاودەنگی تەنیا بە هاوكاری ئەندامەكانی لەگەڵ یەكتردا بەدەست دێت و كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان دەكات. پەیوەندی خۆشەویستی و ڕێز و سۆز لە نێوان تاك وكۆمەڵگا زیاد دەكات. ئایینی ئیسلام زۆر یارمەتیدەر بوو لە بڵاوكردنەوەی هاوكاری، پیغەمبەرمان سەلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەفەرموویت(والله فی عَونِ العبدِ ما كان العَبدُ فی عونِ أخیه) واتا پەروردگار لە یارمەتیی بەندەكانی دایە چونكەبەندە لە یارمەتی براكەیدا بێت.

بەدەست هێنانی سەركەوتن لە نێوان تاك وكۆمەڵگا كاتێك هەر ئەندامێكی كۆمەڵگا كاری خۆی بە تەواوی ئەنجام بدات، وە هەموو زانست و زانیارییەكانی لە خزمەتی ئەوانی تردا بخاتەگەڕ، ئەو كاتە هەموو كۆمەڵگا دەگاتە سەركەوتن و بە ئامانج و گەشەسەندن دەگات، شارستانییەتەكان بە هاوكاری ورەوشتی جوان بنیات نراون. پیغەمبەرمان سلامی خوای گەورەی لەسەربێت دەفەرموویت(واعڵمْ أنَّ النَّصرَ مع الصَّبڕ) واتا بزانن سەركەوتن لەگەڵ ئارم گرتن دایە لەنیوان خۆتاندا. بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان تاك و كۆمەلگا هاوكاری نێوان تاكەكان، و یارمەتیدانی یەكتر، دەبێتە هۆی بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی تەندروست و بەهێز و بەختەوەر، تاوەكو تەواوی تاكەكان بە ئارمی بەژین لەنیوان خۆیاندا. بە هاوكاریش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندییەكان. خوای گەورە لەقورئانی پیرۆدا دەفەرمووێت(إِنَّمَا الْمُۆْمِنُونَ إِخْۆەٌ) الحجرات: واتا ئێوەھەمووتان بران، ھاوكار و پشت و پەنای ھێزی یەكتربن.

بەدەست ھێنانی خۆشەویستی نێوان تاك وكۆمەڵگا ھەركاتێك هاوكار و لێبوردە و پشتیوانی دەوروبەرت بیت، گەورەترین شت كە دەتوانیت بەدەست بهێنیت خۆشەویستی و سەركەوتن و چێژی خودایە لەنیوانماندا خوای گەورە لەمبارەیەوە لەقورئانی پیرۆدا دەفەرموویت (الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ) ال عمران ، واتا ئائەوانەی كە لەخۆشی و ناخۆشیدا، لە بوون و نەبووندا، ئەبەخشن. ڕقی خۆیان لەكاتی تووڕەبوندا دەخۆنەوەو كاری پێناكەن. لەهەڵەی مرۆڤەكان خۆش دەبن و تۆڵە ناسێنن. خوای گەورە چاكەكارانی خۆش دەوێ.

هاوكاری پێویستییەكی بنەڕەتییە لەنیوان تاك و كۆمەڵگا گرنگی هاوكاری لە كۆمەڵگادا كە زۆرێك لە تاكەكان تێیدا بەشدارن، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی خوازراوی خۆیان لە كۆمەڵگادا، پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی (خیركم من تعلم القرێ‌ن وعلمه ) باشترینتان ئەوانن كە زانست دەزانێت و ئەوانی تر فێری زانیاری دەكات، هاوكاریش چەندین شێوەی هەیە وەك هاوكاری لە كاری خوێندن، هاوكاریكردنی بەساڵاچووان، هاوكاریكردنی هەژاران ، هاوكاریكردنی منداڵانی بی سەرپەریشتار ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگی هاوكاری . ئەگەر كۆمەڵگا لەسەر هاوكاری بنیات بنرێت، ئەم كۆمەڵگایە سەردەكەوێت، مرۆڤیش بەگشتی بە هاوكاری ویارمەتیدانی كەسانی تر خۆشەویست تر دەبیت.