راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
یه‌كێك له نیشانه‌كانی مرۆڤی با‌وه‌ڕدار بریتی یه له در‌وستكردن و ئا‌وادانكردنه‌وه‌ی ماڵی خودا، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای له‌سه‌ر بێت تاكو كۆتایی به‌ژیان دێت به‌رده‌وامی ده‌بێت، ناحیه‌ی شۆڕشیش كه له ساڵی (1987) و به‌ساڵێك به‌ر له پرۆسه‌ی به‌نا‌و ئه‌نفال له شێوه‌ی ئۆرد‌وگایه‌كدا در‌وست كرا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌و پاش ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كه‌س و كاری پاشما‌وه‌ی ئه‌نفالی سه‌رجه‌م ناحیه‌و گونده‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و زۆرێك له سنوره‌كانی تری تێدا نیشته جێ كران بێ گومان ڕژێم مزگه‌وتی تێدا در‌وست نه‌كردبو‌و پاش ساڵێك له در‌وست بو‌ونی ئۆرد‌وگای شۆڕش خه‌ڵكه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت و لێقه‌وما‌وه‌كه‌ی قۆڵی مه‌ردایه‌تیان لێ هه‌ڵكرد و پێش ته‌وا‌وبو‌ونی خانو‌وه‌كانی خۆیان چه‌ند مزگه‌وتێكیان در‌وست كرد له‌وانه (مزگه‌وتی شێخ حسێن – مزگه‌وتی مه‌لا ره‌وف – مزگه‌وتی فورقان – مزگه‌وتی پیریادی – مزگه‌وتی حاجی عه‌لی) .
به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان له نا‌و ئه‌و ناحیه‌یه ده‌گاته نزیكه‌ی (20) مزگه‌وت كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی خێرخواز در‌وستی كرد‌ون جگه له مزگه‌وتی (شه‌هید مامه ریشه) كه له‌سه‌ر ئه‌رك و به بریاری به‌ڕێز (مام جه‌لال) در‌وست كرا‌وه .
شایه‌نی باسه ئێستاش هه‌ندێك له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ بنیات نانه‌وه‌یه د‌وباره خه‌ڵكی خێرخوازی سنو‌وره‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان چاكیان ده‌كه‌نه‌وه له‌وانه هه‌ر سێ مزگه‌وتی (پیریادی و شێخ حسین و حه‌مه ڕه‌شید كه‌له ڕه‌شی)، كه وتاربێژی یه‌كێك له‌و مزگه‌وتانه وتی : من د‌و‌و ساڵه له‌م مزگه‌وته‌م چه‌ند گۆڕانكاری و فرا‌وانكردنه‌وه‌و بۆیاغی گشتی و فه‌رشمان دابین كرد‌و‌وه به پاره‌ی خه‌ڵكی خێرخواز، ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانیش پاره‌یان پێ نه‌دا‌وین .
وه یه‌كێك له پێش نوێژه‌كانی ئه‌و مزگه‌وتانه و‌وتی سوپاسی خه‌ڵكی خێرخواز ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچا‌و و دڵسۆزانه ها‌وكاری ماددییان كرد‌و‌وین بۆ بنیات نانه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه.
ئه‌مه‌و ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی ئایینی سه‌ر به‌لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان له ڕۆژی شه‌ممه (24/7/ 2010) هه‌ندێك له‌و مزگه‌وتانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه وه‌كو هاندانێك بۆ كاری خێرخوازی و ده‌ستخۆشیان كرد له‌و كه‌سانه‌ی كه له پَێنا‌و ئایینی ئیسلام و به‌رژی‌وه‌ندی گشتیدا كارده‌كه‌ن .
|